ئەمڕۆ #18-02-2024# لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #هەولێر# کۆبوونەوەیەک لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا و تەئکید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کرایەوە لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-02-2024، دکتۆر #پشتیوان سادق#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و #ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری ھەولێر، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، تەئکید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کرایەوە لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان، بۆ ئەو مەبەستەش پلان و بەرنامەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2024 خرایە ڕوو، ھاوکات ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە ناوەندی شارۆچکە و گوند و شارەدێکان بەیەکسانی جەختی لەسەر کرایەوە بەتایبەتیی لەو شوێنانەی کە پێویستیان بە ئاوەڕلێدانەوەی زیاتر ھەیە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕێزگرتن لە ھاووڵاتییان و پێشکەشکردنی ئاسانکارییەکان لە ڕاییکردنی مامەڵە و کاروبارەکانیان لە دامودەزگاکانی حکوومەت کرایەوە، ھەروەھا تیشک خرایە سەر کارنامەی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 202 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!