ناو:قادر
نازناو:قادر فەتاحی قازی
ساڵی لەدایکبوون:1935
شوێنی لەدایکبوون:#مەهاباد#
$ژیاننامە$
مامۆستا قادر فەتاحی قازی، لەدایکبووی ساڵی 1935 شاری مەهابادە، خوێندنی سەرەتای و بەشێکی خوێندنی ناوەندیی لە مەهاباد تەواوکردووە، پاشان لە #تەورێز# لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1954 بڕوانامەی (ئەزموونی) لە ئامادەیی فێردۆسی وەرگرتووە و لە ساڵی 1955 لە بەشی دەرمانسازی زانکۆی تەورێز وەرگیراوە و بۆ ماوەی سالێک لەو بەشە خوێندویەتی. بەهۆی حەزێکی زۆری بۆ خزمەتکردنی ڕۆشنبیری و ئەدەب، لە ساڵی 1956 دەستی کرد بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم لە بواری ئەدەبدا. لە هەمان سالدا لە بەشی فارسی لە زانکۆی تەورێز وەرگیراوە و بە پاشکەزبوونەوە لە خوێندنی دەرمانسازی و بەردەوام بوو لە خوێندن لە بەشی فارسی. دوای بە دەست هێنانی بروانەمەی بەکالۆریۆس وەک مامۆستای بەشی فارسی نێردرا بۆ شاری سەراب. مامۆستا قازی خۆشەویستی و حەزێکی زۆری بۆ ئەدەب و زمانی کوردی هەیە، بەتایبەتیی لە بواری فۆلکلۆر و زمانەوانیدا، لەم بوارەدا چەندین بابەتی توێژینەوەی نووسیوە کە لە گۆڤاری زانکۆی تەورێز پەیمانگای ئەدەبیاتدا بڵاوکراونەتەوە.
مامۆستا قازی، لە مانگی ئابی ساڵی 1991 لە سەراب بۆ تەورێز نێردرا و لە زانکۆی لە بەشی ئەدەب و زمانە بیانییەکانی زانکۆی تەورێز وەک مامۆستا کاری کردووە، و لە هەمان ساڵدا لە قۆناغی بڕوانامەى ماستەری زمان و ئەدەبی فارسی وەرگیرا و هاوکات لەگەڵ وانەوتنەوە لە زانکۆی تەورێز درێژە بە خوێندن دەدات و دواتر بووەتە لیژنەی زانستی زانکۆی تەورێز.
مامۆستا، بێ وەستان و بە هەموو جددیەتێکەوە لە بواری زمانەوانی و فۆلکلۆری زمانی کوردیدا لە ماوەی پشووی هاویندا لە مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەریدا درێژە بە کاری لێکۆڵینەوەی خۆی داوە، وە ئەو بەیتانەی کە لەلایەن ئامادەبووانەوە خوێنراونەتەوە، بەوردی و بە سەبرەوە تێبینی کردووە و تۆماری کردووە و بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە توێژینەوەکانی لە گۆڤاری زانکۆی تەورێزدا.[1][2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 224 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!