ناونیشانی پەرتووک: گوتاری مانەوە
ناوی نووسەر: #بەختیار حەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
وتاری مانەوە یەکێکە لەو زاراوانەی زۆرجار لە نووسینەکانمدا بەکارمهێناوە، ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوەی مانای گشتی ئەو زاراوەیە و خوێندنەوەی کاریگەرییەکانی لە بوارێکی دیاریکراودا کە بواری بیناسازییە. وتاری مانەوە زادەی ترسێکی مێژوویی قووڵە، وایکردووە مرۆڤی کورد پتر لە سنووری بەرگریکردندا لە مانەوەدا بمێنێتەوە، لە سنووری پێداگرتندا لەوەی نەتواوەتەوە و ناتوێتەوە، ماوە و هەر دەمێنێت. ئەو عەقڵییەتەی ئەم وتارە درووستیکردووە کارێکی کردووە مرۆڤی کورد بە (ژیانی ڕووت)ەوە بنووسێت و نەوێرێت هەنگاوی شارستانییانەی گەورە و بوێرانە بنێت. ئەوەی بە زیندوێتی و مانەوە ڕەزامەندین، لە گەڵێک ڕووی دییەوە لاوازی خستووین و کارێکی کردووە لە خەونی گەورەوە دووربین. ئەم وتارە لەگەڵ مێژوودا دەجوڵێت، شێوەکانی و زمانی گوزارشتی دەگۆڕێن. ترسناکترین جۆرە ئاڵوگۆڕێکیش بەسەریدا بێت، ئەو کاتەیە لە وتاری مانەوەی نەتەوە وە بەرەو وتاری مانەوەی دەستە و تاقمە بچوکەکان هەرەسدەهێنێت. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریی ئەو ئاڵوگۆڕانە لەسەر فۆرمی خانووبەرەکان لە شێوەی کلاسیک و گوندەکییەوە، بەرەو شێوازی بینسازی مۆدێرن.[1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 246 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!