خینی لە بەدەنیدا نەمایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خینی لە بەدەنیدا نەمایە)، خین واتە خوێن، خوون، بەدەن واتە جەستە، لەش، ئەگەر کەسێک زۆر لاواز و بنێساو و لەڕ و نەخۆش و زەندەق و تۆق چوو بێتە بەر چاو وەکوو گوزارشت بۆ ئەو دۆخەی مرۆڤەکە دەوترێت: خینی لە بەدەنیدا نەمایە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 44 ganger