دەستی لێ شوشتییە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو:(دەستی لێ شوشتییە)، دوای ئەوەی مرۆڤ نان دەخوات یان کارێک دەکات و دەستەکانی پیس دەبێت وەکوو دەست هەڵگرتن لەکار و نان خواردنەکە دەستی دەشوات، ئینجا ئەگەر کەسێک بەتەمای کارێک یان شتێک یان کەسێک نەبێت و هیوای پێ نەمابێت دەوترێت: دەستی لێ شوشتییە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 39 ganger