#کەلار# لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانییدا
بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانی، لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانییدا (1939-1945)، لە کوردستان بزووتنەوەی بەرهەڵستکاری دژی ئینگلیز درووست بووە و لە کەلاریش هەواداری ئەو گرووپە چالاک بوون.
ئەو بزووتنەوەی لە ناوچەکە بەهاندانی نازییەت بووە وەک نەیار و دژە ئنگلیز، بەپێی بەڵگەنامەیەک لە (27ی ئایاری 1939)دا لەناو کورددا لایەنگری بۆ نازییەت درووست بووە بەتایبەت لە سنووری #سلێمانی#دا، بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڵگەنامەییە لە کەلاریش هەواداری نازییەت هەبووە و بۆ ئۆرگانەکانی ئەو گرووپە کارییان کردووە.
هەر لە بەڵگەنامەکەدا بە ژمارە (FO.370/67) بڵاوکراوەتەوە، ناوی ژمارەیەک کەسایەتی و ئەندامی پارتی نازی هێناوە بۆ بەرژەوەندییەکانی دژە ئینگلیز لەو دەمەدا کاریان کردووە.
ئامادەکردن: #سەباح عەلی جاف# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 35 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!