بەڵگەنامەیەک لەبارەی سانسۆر لەسەر ڕۆژنامەی کوردستان لە دەوڵەتی عوسمانیدا
هو (بەناوی خوا)
لە ویلایەتی سووریاوە (شیفرە)
نامەیەکم لە مەدحەت بەدرخان پاشازادەوە پێگەیشتووە، گوایە سێ سەد نوسخەی لەو ڕۆژنامەیە ناردووە کە بابەتی مەعریفی و بەسوود لە خۆ دەگرێت بە زمانی کوردی، بۆ ئەوەی بەسەر کوردەکانی شامدا بڵاوی بکەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی دەرکەوت کە ناوبراو ئەیەوێت لەم ڕێگایەوە هزری خراپ و تێکدەرانە بڵاوکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە نامە نێردرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆستە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی ئەو نوسخانەدا لە ناویان بەرن و ڕێ نەدەن بگەن بە دەستی کەس، ئاگادارکردنەوەی توندیش نێردرا بۆ فەرمانگەکانی پۆلیس و ئاسایش کە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگا بە هێنان و بڵاوبوونەوەی نوسخەکان نەدەن. لەوانەیە ناوبراو بشیەوێت لە ڕێگای ناردنی نامەوە لای والی و موتەسەڕیفەکان وا پیشانی بدات کە ڕۆژنامەکەی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی حکومەتی سەنییە (شکۆدار) یەک دەگرێتەوە، لەم ڕێگەیەشەوە بتوانێت ڕۆژنامەکەی لە مەمالیکی شاهانەدا بڵاو بکاتەوە.
بۆ گرتنە بەری ڕێکاری ڕێگریکردن لەم پیلانگێڕییەش پێویستی بە ڕاو و فرمانی باڵا هەیە. 25 مایسی 1898، والی نازم.[1]
*کۆدى بەڵگەنامەکە و هاوپێچەکانى بەشێوەى ديجيتاڵ لە (ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی) پارێزراون.
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 106 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!