ناو: شانەدەر
نازناو: Z
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 75 هەزار ساڵ پێش
شوێنی لەدایکبوون: #ئەشکەوتی شانەدەر#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەشکەوتی شانەدەر
تەمەن: 40-45 ساڵ
$ژیاننامە$
خاتوو شانەدەر Z، ئەو مرۆڤە نیاندەرتاڵەکەیە کە کەللەسەرەکەی لە ساڵی 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر لە نزیک پارێزگای #هەولێر# لە ئەنجامی کاری هەڵکۆلینی هاوبەشی شوێنەوارناسی زانکۆی کەمبریدجی بریتانی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری #سۆران# دۆزرایەوە و بە وتەی شوێنەوارناسان بەشەکانی تری جەستەی وەک ئێسک و پەروسکی بەشی پەراسووی پێشتر لەلایەن زانای شوێنەوارناس #ڕالف سولیکی# دۆزراوەتەوە.
لە ڕێکەوتی# 02-05-2024# شێوەی دەموچاوی کەللەسەرەکە دووبارە درووستکراوەتەوە و پەردەی لەسە لادرا کە ئەم بابەتە لە ئاستی جیهانی دەنگۆی نایەوە و لە میدیا جیهانییەکان گرنگیی زۆری پێدراوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 88,542 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!