لە بیرەباتێ کاروان دوورە و ناتگاتێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە بیرەباتێ کاروان دوورە و ناتگاتێ)، #بیرەبات# گوندێگە سەربە شارەدێی دیبەگەیە لە بناری #قەرەچوغ# و زورگەزراو، لە سنووری #کەندێناوە#، وشەی ناتگاتێ وەکوو ڕەگەزدۆزی ڕەوانبێژی بەکارهێنراوه، بناری زوورگەزراو دەربەندێکی هەیە کاروانی زۆری لە کۆندا پێدا ڕۆیشتووە، چ وەکوو قسەیەکی خۆشی ڕەگەزدۆزی ڕەوانبێژی چ وەکوو بەجێمان لە کاروان وتراوە: لە بیرەباتێ کاروان دوورە و ناتگاتێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12 ganger