شیعرێکی بۆ شاخی گۆیژە بە ناونیشانی ئەو چیایە
وا مەزانن ئەو چیایە
هەر کۆمەڵێ بەرد و کەڤر و گژ وگیایە
هەر بەردێکی جانتایەکە عەشقنامەی
عاشقێکی لە بندایە
هەر کەڤرێکی ئاوێنەیە و
وێنەی سەد شەهیدی تیایە
هەر کانییەک لەو چیایە هەڵقوڵاوە
ئاو نییە خوێنی شەهیدە
بۆ بەرگری لەو چیایە ڕژاوە
هەموو پووش و پەڵاشێکی ئەو چیایە
ڕمی ژەهراوی ناودڵی
سەد سوڵتان و نادرشایە
ئەو چیایە تووڕە مەکەن تکایە
با هەمووتان تێکنەشکێنێ
بەشەپۆلی ڕەشەبایە ....
...................
#لەتیف هەڵمەت#
ئەم شیعرەم هەر ئێستا لەسەر فەیسبووکەکەم نووسی و هێشتا نەمخستۆتە سەر کاغەز
کاتژمێر دوازدەی نێوەڕۆی #29-05-2024#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 95 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!