بوار بە باران، گوند بە ژنی جوان، مێگەل بە نێری و بەران
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بوار بە باران، گوند بە ژنی جوان، مێگەل بە نێری و بەران)، بەهاران بەهۆی باران بارینەوە گژوگیا گەشەی زۆرتر و ماوەی بەهارەکەی درێژتر دەبێتەوە، ئەو گوندانەی ژنی جوانیان هەیە زیاتر ناو و ناوبانگ و خۆش مەشڕەبتر و ڕازاوەتر دەبێت، مێگەل و ڕانەمەڕ و بزنیش بە نێری و بەرانی ڕەسەن، بۆ وەچە خستنەوە و بەروبوومی جوان سێ شت کراوان بە بنەما ئەوانیش: بوار بە باران، گوند بە ژنی جوان، مێگەل بە نێری و بەران.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 24 ganger