ئەو ئاوێنەیەی فریشتەی خۆشەویستی و بەزەییم تێدا بەدی کرد
ئەی ئاوێنەی بیر و هەستم
لەم جیهانە تۆی مەبەستم
لەو جیهانیش شادمانم
چونکە بەبینیت مەستم
وزەی گیانم
بێ گومانم
لە دڵی تۆ
چاک ئەزانم
کە خۆشەویستی ئەو دڵە
جوانی ئەو ڕووەی وەک گوڵە
ئەمخاتە ناو ژینی خەیاڵ
ئەمداتە بەر شنەی شەماڵ
ژینم لەلا شیرین ئەکا
شادی ئەدا ئەسرین ئەبا
ئاوات ئەخوازم پڕ بەدڵ
کە گوڵێک بوومایە بێ چقڵ
لەسەر مێزی ژووری نەخشین
ئاوت بامایە بە ئەسرین
بتمژیایە پڕ بە دڵ
دوور لە غەم و ژانی چقڵ
ئەوسا ئەمزانی تامی ژیانم
چونکە تا ئێستا لێی بەگومانم
بەڵام کە تامی لێوانی تۆم کرد
کاروانی گومان لەلام باری کرد
چونکە تامی ژین
لە لێوانتایە
جوانی سروشتیش
لە چاوانتایە
بۆیە پێت ئەڵێم ئاوێنەی هەستم
من بێ دیدارت ڕووگرژ و پەستم[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 69 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!