ئەی دڵەی هەژاری من
گوێ بگرە یاری شەرمن
داوای تۆ لە من ئەکا
منیش وتم کە بتبا
گوایە ئیتر چیت ئەوێ
کە جێگەی تۆ بێ ئەوێ
چونکە ئەزانم لای ئەو
شاد ئەبێ بە ڕۆژ و شەو
هۆشی خەمت نامێنێ
بیری کەست نامێنێ
گوایە ئیتر چیت ئەوێ
کە جێگەی تۆ بێ ئەوێ
خۆت هەڵ ئەسووی لە سنگی
ئەمژی دوو لێوی تەنگی
دەست ئەخەیتە ناو دەستی
چاویش بۆ چاوی مەستی
گوایە ئیتر چیت ئەوێ
کە جێگەی تۆ بێ ئەوێ
ئەی دڵەی هەژاری من
گوێ بگرە یاری شەرمن
ئەڵێ: هەتاکو ماوم
جێگەیەتی سەر چاوم
گوایە ئیتر چیت ئەوێ
کە جێگەی تۆ بێ ئەوێ. [1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 66 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!