ئێسک سووکە نەشمیلەکەم
لە نامەکەتا.. نووسیوتە:
«تۆ پیاوێکی بە جەوهەری.. تۆ شاعیری
بۆچی دەگری!
گەر هاتوو دەستەخوشکەکانم
ڕۆژێ گریانی تۆیان دی
وەڵامیان چۆن بدەمەوە!!»
ساکارە خوێن شیرینەکەم
گریانی من بارانێکە.. نێرگز و گوڵی سوور دەگرێ
ئینجا دەبێتە دەریایەک.. سۆز و شیعر
«هیوا» تێر تێری لێ دەخوا
«بڕوا» خۆیی تیادا دەشوا
گریانەکەم لەگەڵ هۆگدا هاوار دەکا
-«پەیمان.. پەیمانە تا دوا بت
بتەکانتان پێشێل دەکەین
داسی مەرگ لە دروێنەی مرۆڤ دەخەین
بە بازوومان لە تەختەی سێدارەکانتان
کورسی خوێندن.. بۆ منداڵان دروست دەکەین».[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 54 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!