ئێواران درەنگ نانی بخۆ مێوان دێت، سبەینان زوو نانی بخۆ هاوار دێت
لە #خۆشناوەتی#دا ئەو دەربڕینە وتراوه، چونکە لە ئێواراندا کاروانچی و دێوەرە و بەقاڵ و لایدە و غەریبە لە ڕێگادا درەنگ دەکەوتن تا دەگەیشتنە گوند و ئاوایی دەبووە نوێژی شێوان و خەوتنان، ئەوانە دەبوونە مێوانی ماڵەکانی گوند و ئەگەر درەنگ خوان دابنرایە ئەوانیش لەگەڵ خانەخوێ دەستیان دەکرد بەنان خواردن، بۆ سبەینانیش لەبەر ئەوەی خەڵک دوای نوێژی بەیانی ناخەوتنەوە و دەچوونە سەر ئیش و کار و سەفەر هەندێک لەوانە دووچاری کێشە وگرفت و بانگ و هاوار دەبوون، ئەگەر کەسێک بەیانی زوو نانی نەخواردبووایە و ئامادە نەبووایە نایتوانی بەدەم هاواری خەڵکەوە بچێت کە ئەو کات بەدەم هاوار چوونەوە کاری هەموو خەڵکی ئاوایی بوو، بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: ئێواران درەنگ نانی بخۆ مێوان دێت، سبەینان زوو نانی بخۆ هاوار دێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 149 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!