وەک چاوی کوێر بۆ بینایی
وەک لێوی وشک بۆ تەڕایی
حەزم لێتە و
بیرت دەکەم
وەک سایەقەی پاشی باران
وەک پێکەنینی دوای گریان
وەک هەناسەی دەمی خنکاو
وەک تینوێتی «حسێن» بۆ ئاو
بیرت دەکەم
بیرت دەکەم وەک ڕۆژانی
باوەخوونی لێکبڕانی
زاوا.. لە بووک
بیرت دەکەم
بیرت دەکەم[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 64 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!