بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی #دهۆک# وتی: سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ساڵانە ھاوکاری پێشکەشی ئەو قوتابییانەی
شەنگالشنگال دەکات کە لە دھۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، ئەمساڵیش 2024 ھاوکارییان پێشکەش دەکرێت و شوێنیشیان بۆ دابین دەکرێت.
ماموستا عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەمساڵ (2024) ئەو قوتابییانەی لە کەمپەکان دەژن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بە ئاسایی ئەنجام دەدەن و ئەوانەی لە شنگال و دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن و ناتوانن لەوێ تاقیکردنەوە بکەن و دێن لە #سێمێل# و سنووری ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و ژمارەیان 810 قوتابییە، ساڵانە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری ماددیان پێشکەش دەکات، ئەمساڵیش 2024 ھاوکاریان دەکات و فەرمان دەرچووە و لەم ڕۆژانە پارە بەسەر سەرجەمیاندا دابەش دەکرێت، ھەر قوتابییەکی ئاسایی 120ھەزار دینار و ئەوانەی یەک دوو بابەتی ھەیە 50 ھەزار دیناریان پێدەدرێت کە کۆی گشتی دەکاتە 894 ملیۆن و 300ھەزار دینار، ئەمەش ھاوکارییەکی باشە بۆ ھاتوچۆ و کەمبوونەوەی خەرجی قوتابییان.
ماموستا عومەر عەلی وتیشی: تاوەکوو دۆخی شنگال بەو شێوەیە نائاسایی بێت ھاوکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بەردەوام دەبێت، بۆیە جگە لە ھاوکاریکردنیش شوێنیشیان بۆ دابین کراوە، چونکە زیاتر لە 300 قوتابی کچ و کوڕ لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ نیشتەجێن و ئەوانەی دیکەش لە ماڵی کەسوکاری خۆیانن، ھەر قوتابیەکیش شوێنی نەبێت دەتوانێت بێت شوێنی بۆ دابین دەکرێت، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکانی خۆیان بێ گرفت و بەئارامی ئەنجام بدەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 58 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!