ناونیشانی پەرتووک: هاوڕەگەزبازی؛ تاوانی سەردەم
زنجیرەی خێزانی سەردەم
ناوی ئامادەکار: ناوەندی ڕەواسخ
ناوی وەرگێڕ: #موزەفەر عەوڵا قەسرێی#
دەزگای پەخش: #ناوەندی تەفسیر#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووکەکە:=KTML_End=
ئەم پەرتووکە دەربارەی پرسێکی هەنووکەیی و گرنگی ئەم سەردەمەیە، باس لە مێژوو و بنچینەى هاوڕەگەزبازی دەکات، هۆکارەکانى پەیدابوون و پەرەسەندنی دیاری دەکات؛ هەروەها باس لە ئایدۆلۆجیاى جێندەر و گۆڕینى ڕەگەز و ئەو خراپە و تاوان و هەژانە دەروونییانە دەکات، کە لێیانەوە پەیدا دەبن.
بڵاوبوونەوەى هاوڕەگەزبازی نیشانەیەکە لە نیشانەکانی کۆمەڵگەیەکى نەخۆش، کە بەکاربردن و خۆشگوزەرانی تەنگیان پێهەڵچنیوە و لە پرسە گەورەکان غافڵیان کردووە و بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى تەندرووستیان لە بیر بردووەتەوە، لە لێپرسینەوە لە واقیع و بیرۆکەکانى و کاریگەرى بەسەر ئاییندە و مانەوەیدا لایداوە؛ بەمەش کۆمەڵگەیەک هاتووەتە کایەوە، کە گرفتە دەروونییەکان تیایدا بوونەتە کردەوەى ئازادانە و نیشانەکانى لاوازى کۆمەڵایەتی گۆڕاون بۆ ئازادیی تاکەکەسی.
لێرەدا بژاردەکە لەدەست خۆماندایە، ئاخۆ ئاییندەمان لە واقیعێکى ناهەموار، کە زادەى کردەوەکانى خۆمانە، ڕزگار دەکەین، یان سەرسامیمان بە هەژموونى زۆرینە کاریگەریمان لەسەر دادەنێت و دواى چەند ساڵێک خۆمان لە دۆخێکدا دەبینینەوە، کە بە چەندین بیرۆکە و پەتا و هۆکار و ئامرازى کارەساتبار دەورەدراوین؟!
ئەم پەرتووکە بە شێوازێکى بابەتی و زانستی و ڕاشکاو و دوور لە سۆز و لایەنگیری نووسراوە، هەرچییەک خوێنەرى بەڕێز لە دوتوێی ئەم پەرتووکەدا دەیخوێنێتەوە، قسەى زانستە و هیچ بۆچوونێکى کەسی و تایبەتیی تێکەڵ نەکراوە. [1]