بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: چاومان لە برەودان بە پەیوەندیی لەمێژینەی دۆستانە و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە.
ڕۆژی شەممە، (#06-07-2024#) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و گوتی: بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسعوود پزیشکیان دەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لە هەرێمی کوردستان و عێراق چاومان لە برەودان بە پەیوەندیی لەمێژینەی دۆستانە و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 26 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!