بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، مسعود بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی.=KTML_End=
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا. [1]
#مەسعود بارزانی#
#07-07-2024#
1ی موحەرەمی 1446ی کۆچی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 48 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!