مردن برا گەورەیە
لە ئۆتۆمبیلی نووسینگەی فێرکردن و ڕاهێنانی شۆفێری دەنووسرێت: وەستان لەناکاوە، بۆ مرۆڤیش ڕاوەستانی دڵ و گیان کێشانی لەناکاوە، هیچ دەم و کات و شوێن و گەورە و بچووکی تەمەنی بۆ نییە، هەر کاتێک ئیزڕائیل بە دەربکەوێت و بە ژوور بکەوێت کاتییەتی و مۆڵەت وەرگرتن و لە دەرگادانی نییە وەکوو سەردار و برا گەورەی خاوەنماڵە، هەر کاتێک بیەوێت دێتە ماڵەوە و دەرگا بۆی لەسەر پشتێیە و ئاوەڵاو و کراوەتەوە، بۆیە کورد وتویەتی: مردن برا گەورەیە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 19 ganger