لە شاری #دهۆک# و لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی دهۆک#، لە جەولەی یەکەمی یارییەکانی خولی لاوانی پیشەگەرانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بوونە میوانی لاوانی یانەی دهۆک.
لەو یارییەدا کە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە #25-02-2024# بەڕێوەچوو، تێیدا و لە سەرەتاوە لاوە پێشمەرگەکان بە گڕوتینێکی گەرمەوە لە یاریگەکەدا بینران و توانیان هێرش لە دوایی هێرش ئەنجام بدەن تا سێ خاڵی گرنگی جەولەی یەکەم و دەستپێکی خولەکە بەدەست بهێنن و لە درێژەی ئەو پلانەشیان و لە خولەکی 15ی چارەکی یەکەمی یارییەکە یاریزان، (ئەیهاب ئیبراهیم) توانی گۆڵی یەکەم و بردنەوە بۆ تیمەکەی پێشمەرگە تۆمار بکات و تا کۆتا ساتەکانی یاریەکەش ئەنجام بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی پێشمەرگەکان مایەوە و یەکەم سێ خاڵی گرنگی جەولەی یەکەم یان بەدەست هێنا.
خولی لاوانی پیشەگەرانی ئێراق بەشداری 31 یانە بەڕێوە دەچێت و یانەکانی دابەشی سەر چوار کۆمەڵەی جیاواز کراون، ئەمە و تیمی لاوانی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی سێیەم و لە بەرانبەر لاوانی یانەکانی (#هەولێر#، نەورۆز، دهۆک، #زاخۆ#، غاز شیمال و شەرگات) یاری دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 43 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!