یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق لەنێو بارەگەکەی تیروپشکی یارییەکانی وەرزی 2024ی بۆ خولی تازەپێگەیشتووانی نایاب و پیشەگەرانی ئێراق ئەنجام دا.
ئەمە و مەراسیمی تیروپشکەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان دکتۆر فورات جەبار و نوێنەری 20 یانەی بەشداری بەڕێوەچوو تێیدا و بڕیار درا کە یانەکان دابەشی سەر پێنج کۆمەڵە بکرێن بە پێگەی ناوچەی جوگرافی و هەروەک #08-03-2024# بۆ دەستپێکی یارییەکانی دیاری کرا.
ئەمە و دوای ئەنجام دانی تیروپشک و جیاکردنەوەی تیمەکان لە کۆمەڵەی یەکەم (نەفت میسان، مینا، نەفت بەسرە) یاری دەکەن و لە کۆمەڵەی دووەمدا یانەکانی (ئەمانە بەغدا، حدود، سناعە، شورتە و نەجەف) بە یەک دەگەن.
هەرچی یانەکانی کۆمەڵەی سێیەمە بریتی دەبن لە (تەڵەبە، سناعات الکهربائیە، جەویە، کەرخ و کەربەلا) و لە کۆمەڵەی چوارەمدا یانەکانی (زەورا، قاسم و نەفت) ڕکابەرن و لە کۆمەڵەی پێنجەم و کۆتا کۆمەڵەدا (پێشمەرگە، هەولێر، دهۆک و زاخۆ) یاری دەکەن.
بۆ بینینی خشتەی یارییەکانی جەولەی یەکەم بڕوانە فایلی پەیوەندیدار کە بەم شێوەیەیە:[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 33 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!