ئاو ڕێی خۆی دەکاتەوە
کانیاو کە لە زەوییدا هەڵدەقوڵێت ئاوەکە هەر چۆنێک بێت ڕێچکەی خۆی دەکاتەوە و شیو و شیوەرۆک و جۆگەلەیەک و چەمێک بۆ خۆی درووست دەکات، ئەگەر ڕێی لێ بگیرێت ئەوا پەنگ دەخواتەوە و بەربەستەکە دەتەقێنێت، ئەگەر بەربەستەکە بەهێز و تۆکمە بێت ئەوا ڕێڕەوی خۆی دەگۆڕێت و ڕێڕەوێکی تر بۆ خۆی دەدۆزێتەوە، ئەو خاسییەتەی ئاو لە ناوچەی#موکریان# کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی بەتوانا کە هەرچەند کۆسپ و تەگەرەی بۆ درووست بکرێت لە توانای خۆی ناکەوێت و هەر دەگات بە ئامانج بۆ ئەوە وتویانە: ئاو ڕێی خۆی دەکاتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 0 ganger