ئێوارەی ئەمڕۆ #21-07-2024#، لە سەرای سلێمانی چوارەمین پێشانگەی دۆکیۆمێنتاری وێنە دێرین و نەبیراوەکانی دیداری کەسایەتی و خانەوادە دێرینەکانی شاری #سلێمانی# کرایەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و قەیوان گرووپ ڕێکخرابوو.
لە پێشانگەکەدا، کە بە ئامادەبوونی د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و چەندین کەسایەتی و خانەوادە دێرینەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و پارێزگای سلێمانی و قەیوان گرووپەوە، بەخێرهاتنی میوانانی کرد و باسی لە بایەخ و گەورەیی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند سلێمانی هەر بە گەورەیی و وەکوو پایتەخت لەدایکبووە، وەکوو پایتەختی میرنشینی بابان، بۆیە هەمیشە بە گەورەیی دەمێنێتەوە، پاشان باسی بایەخی ئەدەب و ڕۆشنبیری کرد لە سلێمانی و هەروەها پێگەی (#نالی#) و شاعیرانی تری باس کرد بەوەی کە سلێمانی بووەتە ئەم شارەی ئەمڕۆ هەمووان شانازیی پێوە دەکەین.
شایەنی باسە، چەندین فۆتۆی نەبینراو و دانسقەی خانەوادە دێرینەکانی سلێمانی لە پێشانگەکە نمایشکرابوون، کە بووە جێگای سەرنجی هەمووان.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 26 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!