بەر و پشتی بۆ نییه
خەلە یان تەبارەی گەنم و جۆ لە ماوەی سەوزی و کاڵییدا، با بە لایەکیدا لار و خوار کردووەتەوە، کە پێگەیشت و بەرەو لاسک وشکبوونەوە بڕوات بەو لاری و خوارییەوە دەق دەگرێت، سەپانی شارەزا بۆ بەرلێگرتنی تەبارەکە دەزانێت لەچ لایەکەوە بیخاتە بەرداسەکەیی و بیدورێتەوه، ئەگەر پێچەوانەی کەوتن و لار بوونەوەی لاسکەکانی تەبارەکە دروێنە بکات ئەوا زیانێکی زۆر لە گوڵە گەنمەکان دەدات و (وشیە-هێشوو-وشوو)ە گەنمێکی زۆریش دەوەرێنێت و دەیکاتە داوەر، جگە لەوەی خۆشی زۆر ماندوو دەبێت، ئەوە بەر و پشتەی خەلە و دەغلودان کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی دووڕوو و بێ هەڵوێست و پەیمانشکێن و بێ بەڵێن و خاوەنی قسەی خۆی نەبێت، هەر ڕۆژەی ڕووی لەلایەک بێت بەتەوس و نیگەرانییەوە پێی دەوترێت: بەر و پشتی بۆ نییە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 64 ganger