بەڕەی خۆی لە ئاوێ دەردەکات
ڕایەخی بەڕە کە لە بەن و دەزوو و نایلۆن و پەڕۆ درووست دەکرێت، لە کۆندا وەکوو نوینی جاجم و لێفە و بەتانی بەخۆدادراوە، وەکوو وتراوە: نەچییە بن بەڕەی دوژمنم، بەڵام ئێستا بووە بە ڕایەخ و ڕادەخرێت و مرۆڤ لەسەری دادەنیشێت وەکوو وتراوە: دەبی بچییە سەر بەڕەی خەڵکی، هەر دەبێت لەسەر بەڕەی خەڵکی هەڵسیت، لە کاتی شوشتنی بەڕەکان لە کۆراو و کانیاو و سەر چەم و جۆگەکاندا، بەڕەکان کە تەواو تەڕ دەبوون لەبەر ئەوەی لە بەن و پەڕۆ درووست دەکران وەکوو ئیسفنج وابوون زۆر ئاویان دەکێشا و زۆر قوورس دەبوون، هەموو کەسێک بەئاسانی بۆی دەرنەدەهێنرا لە ئاوێ، وەکوو فەرش و کۆمباری تەڕی ئێستا کە بەچەند کەسێک ئینجا هەڵدەگیرێت و دەخرێتە بەر هەتاو، ئەو کیژۆڵانەی تازە پێ دەگەیشتن لەگەڵ دایک و خوشکە گەورە و پوور و براژن و مامۆژن و خاڵۆژن و...تاد، دەچوونە کۆڵەکانی و چەماشۆر و کورکردنێ بەڕەیان دەشوشت و دواتر دەیانخستە بەرخۆر، بەو کیژۆرانە دەوترا پاچەرە بووینە بەڕەی خۆیان لە ئاوێدا دەردێنن ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# بەکاردەهێنرێت بۆ کەسانێک کە دەتوانن کاروباری ڕۆژانە و گوزەرانی خۆیان هەڵبسووڕێنن دەوترێت: بەڕەی خۆی لە ئاوێ دەردەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 38 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!