ناو: هاوڕێ
نازناو: هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: سماقوڵی سەروچاوە
ژیاننامە
ناوی تەواوی (هاوڕێ عەبدوڵڵا حەسەن)ە، ناسراوە بە (هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی)، ساڵی (1972) لە گوندی (سماقوڵی سەروچاوه) سەربە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #کۆیە#، هاتۆتە ژیانەوە، لە تەمەنی لاوییەوە چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا هەڵگرتووە، بەشداری لە ڕاپەڕینی شاری هەولێردا کردووە لە 11-03-1991دا بەسەختی بریندار بووە، ساڵی (1999) بەشی کارگێڕی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە تەواوکردووە، لە 11-30-2001 کوردستانی جێهێشتووە و لە وڵاتی سوید گیرساوەتەوە، لە حوزەیرانی ساڵی (2006)دا بووە بە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەو وڵاتە، لەکانوونی یەکەمی ساڵی (2019)دا وڵاتی سویدی جێهێشتووە و ڕووی لە وڵاتی بەریتانیا کردووە و لە شاری مانچێستەر نیشتەجێیە و خێزاندارە و خاوەنی دوو کچ و چوار کوڕە:
دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە بە ناونیشانی:
1-#مێژوی دۆڵی سماقوڵی# (1975-1988)، ساڵی 2024زایینی.
2-#چیرۆکی ژیان#، ساڵی 2024زایینی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 215 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!