سەرەچەرمی دۆڕاند
لە فەرهەنگی #هەنبانە بۆرینه#دا بە مانای سەرەچەرمی سەری ڕەشەماڵ و زەرەر و زیانێک بەر ماڵ و منداڵ بکەوێت، لە ساڵی (1980)دا لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە# بەهۆی بیرە نەوتەکانەوە لەلایەن حکومەتی ئێراقییەوە دەرکراین ئاوارەی هەولێرێ بووین، ئافتاوی خوشکم بەهۆی نەخۆشی (سۆرکە-سۆریکە، سووڕێژە) کۆچی دوایی کردووە، بەر لە گیاندانی دایکم بە باوکم دەڵێت: مەڕۆ دەرێ ئەو منداڵە زۆر نەخۆشە لەوانەیە بمرێ، بابیشم تەنەکەیەک هەڵدەگرێت بچێت نەوت بکڕێت چونکە زستانەکەی سارد و سۆڵە بووە، تا دەگەڕێتەوە کچەکەی (ئافتاو) مردووە، ئەوجا دەڵێت: سەرەچەرمم دۆڕاند، ئەوە بەمانای ئەوە هاتووە کە زیانێکی گەورەم بەرکەتووە بەهۆی مردنی ئەو کچەوە، هاوشێوەی پشتم شکا، کۆستم کەوت، ئافتاوی خوشکم لە هەولێرێ لە تەنیشت گۆڕی (حەمەدەمینی سێوێی ئیلنجاغی گەورە) لە گۆڕستانی شیخ مەعروفی لە باداوەی #هەولێر#ێ نێژراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 44 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!