ناو: عەبدولواحید
ناوی باوک: حەمەد لاو
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی شەهیدبوون: #17-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گوان#ى سەربە شارەدێى #دیانا#ى، شارۆچکەی #سۆران#، پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى شارەدێى دیانا
$ژیاننامە$
عەبدولواحید حەمەد لاو، ساڵى 1946 لە گوندى گوانى سەربە شارەدێى دیاناى پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و چوار کچ بووە.
ساڵى 1964 پەیوەندى بە ڕیزى #پارتى دیموکراتى کوردستان# کردووە، پلەکانى حزبى بڕیوە، دواجار بووەتە ئەندامى لێژنەی ناوچەى #ڕواندز#، هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات، لە بەتالیۆنى سەید عاسى سەربە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، هەر زوو دەبێتە سەر لق لە هەمان بەتالیۆن، دواى ڕێککەوتننامەی #11-03-1970# لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی #مەلا مستەفا بارزانی# و حزبی #بەعس# واژۆ کرا، عەبدولواحید حەمەد لاو بەردەوام دەبێت لە کارى ڕێکخستن لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز.
ساڵى 1974 دواى دەسپێکردنەوەى شەڕ لەنێوان هێزى پێشمەرگە و حزبى بەعس، عەبدولواحید حەمەد لاو دووبارە چەکى پێشمەرگایەتى هەڵدەگرێت و بەرگرى لە خاکى کوردستان دەکات، لە 17-04-1974 لە شەڕى چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى شارەدێى دیانا، خۆی و برای و ئامۆزای و چەند کەسێک لە خزمانی شەهید دەکرێن.[1]
لەبەر بارودۆخی شەڕ و بوونی بۆمببارانى تانک و تۆپی دوژمن نەدەتوانرا ڕووفاتی شەهیدان لە گوندی گوان بەخاک بسپێرن، بۆیە لە گوندی سیتکان بەخاک سپێردران.