ناو: قاسم
نازناو: قاسم ئەبوو شوارب
ناوی باوک: تەها شەریف ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-08-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی تۆبزاوای سەربە شارەدێی یایچی سەربە پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
قاسم تەها شەریف ناسراوە بە قاسم ئەبوو شوارب لە ساڵی 1934 لە گوندی تۆبزاوای سەربە شارەدێی یایچی سەربە پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، قاسم ئەبوو شوارب خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەدریە فەتحوڵڵا بووە، خاوەنی پێنج کوڕ و دوو کچ بووە.
لە ساڵی 1962 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی لەتیف حەمەڕەش کە سەربە هێزی ڕزگاری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 1963 لە هەمان بەتالیۆن پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1965 بە بڕیاری سەرکردایەتی شۆڕش، قاسم ئەبوشوارب دەگوازرێتەوە هێزی #قەرەداغ# و پلەی سەرلقی بارەگای هێزی وەرگرتووە، هەروەها بەشداری کارای هەبووە لە داستانەکانی سنووری هێزەکەی کە دیارترینیان داستانی #کفری# و داستانی قەرەداغ و داستانی بەمۆیە.
لە ساڵی 1968 لە سنووری شارەدێی #بازیان#ی سەربە پارێزگای سلێمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەو کاتی ئێراق فیشەک بەر ئەژنۆی ڕاستی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، هەر بۆیە لەلایەن فەرماندەی هێزەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە و ماوەی 7 مانگ لە نەخۆشخانەی تاران چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام ئەژنۆی ڕاستی هەر لە دەست داوە.
لە 14-08-1974 قاسم ئەبوشوارب و دەستەیەک هاوسەنگەری هێرش دەکەن بۆ گرتنەوەی ڕەباییەی چیای تەیناڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کە ڕەباییەکی گرنگی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بووە و باڵادەست بووە بەسەر شەقامی سەرەکی نێوان پارێزگای کەرکووک و پارێزگای سلێمانی، دوای ڕووبەڕووبوونەوە و تەواو نزیکبوونەوە لە سەنگەری سەربازانی ئەو کاتی ئێراق، قاسم ئەبوشوارب مینی چێندراوی ژێر سەنگەرەکەی پێدا تەقیوەتەوە و بەسەختی بریندار بووە کە هەردوو قاچ و بەشێکی تر لە جەستەی لە دەست داوە، هاوسەنگەرانی دەیگوازنەوە گوندی داری کەلی سەربە شارەدێی بازیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام دوای 20 کاتژمێر لە برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و دواتر هەر لە گۆرستانی گوندی داری کەلی بە خاکیان سپاردووە.[1]