ناو: خدر
نازناو:
ناوی باوک: عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز
ناوی دایک:
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-06-1966#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەرگەڵە#ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیایی هەندرێن، ڕواندز
$ژیاننامە$
خدر عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز ، لە ساڵی 1931 لە گوندی دەرگەڵەی سەربە شارۆچکەی ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1961 پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک و دەکرێت بە سەر لق، لە شەڕی کۆڕەک و سەرچیا و داستانی چیای هەندرێن بەژداری کردووە.
لە 12-06-1966 لە داستانی چیای هەندرێن بەگوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت و یەکەم شەهید و سەر لقی ئەو 25 پێشمەرگە گیان فیداییانە دەبێت کە لە داستانی هەندرێن بەشدارییان کردووە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 79 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!