ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی
ناوی باوک: شەریف ڕۆستەم محەمەد
ناوی دایک:
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ڕۆژی شەهیدبوون: #02-06-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کانێسکانی بناری چیای سوورێن، #شارەزوور#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی کۆزەرەقەی نێوان شارۆچکەی سەیدسادق و شارەدێی عەربەت
$ژیاننامە$
ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد ناسراوە بە ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی، لە ساڵی 1945 لە گوندی کانێسکانی بناری چیای سوورێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، سێ برای ئەحمەد شەریف بە ناوەکانی تایەر شەریف 1984 لە گوندی شانێری دەڤەری شارەزوور-ئەرکان شەریف 1986 لە بناری چیای سوورێن-مەجید شەریف 1996 لە پارێزگای #هەولێر# شەهید بوونە، ناوی خێزانی ئەحمەد شەریف خاڵ خاس سەعید و ناوی کوڕەکەی دلێر و ناوی کچەکەی #قەندیل#ە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە بارەگای بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕەکانی بانیشار، یەڵامپێ، #دەربەندیخان#، دەشتی شارەزوور، شەڕی چیای قەندیل، شەڕی #هەڵەبجە#ی شەهید، شەڕی عەربەت، #پێنجوێن#، شەڕی قرگە، وێلەڕە و شەڕی کۆزەڕەقە کردووە، لە شەڕەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید و پێنجوێن بریندار بووە.
لە ساڵی 1967 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1969 بووە بەرپرسی باڵی سەربازی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵی 1970 پلەی سەرلقی بارەگای لە هێزی خەبات وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی 02-06-1974 ئەحمەد شەریف و چەند هاوسەنگەرێکی بەرەو چیای ئەزمەڕەوە بۆ دەڤەری هەورامان دەچن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ فەتاح ئاغا فەرماندەی هێزی خەبات، کە فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی ئەحمەد شەریف و کەمال هاواری بۆ فەرماندەی بەتالیۆنی گەڕابوویەوە. بەڵام کە نزیکی گوندی کۆزەرەقەی نێوان شارۆچکەی سەیدسادق و شارەدێی عەربەت دەبنەوە دەبینن کاروانێکی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# بە ڕێگاوەن بۆ هێرشکردنە سەر شارۆچکەی دەربەندیخان و شارۆچکەی سەیدساق، ئەحمەد شەریف و هاوسەنگەرانی ڕووبەڕووی کاروانە سەربازیەکە دەبنەوە و لە ئەنجامدا کاروانەکە تێکدەشکێنن و ئەحمەد شەریف و سێ لە هاوسەنگەرانی کەمال هاواری و عەلی مزەلی و فەتاحە سوور شەهید دەبن.[1]