ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد بەکراوەیی
ناوی باوک: عەبدولقادر ئەحمەد سلێمان
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-05-1969#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەکراوە#ی سەربە شارەدێی #سیروان#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: چیای شنروێ، هەڵەبجە
$ژیاننامە$
ئەحمەد عەبدولقادر ئەحمەد سڵێمان ناسراوە بە ئەحمەد بەکراوەیی، لە ساڵی 1942 لە گوندی بەکراوەی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێرانی ئەحمەد بەکراوەیی ناوی ئەمنە محەمەد و کچەکانی ناویان کوێستان و ئاشتییە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە لقی چوار بە فەرماندەیی جەمال نامیق سەربە بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕی هەڵەبجە، شەڕی دەشتی #شارەزوور#، شەڕی هەورامان، شەڕی #دەربەندیخان#ی کردووە.
ساڵی 1965 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە لە بەتالیۆنی حەوتی #بیارە# بە فەرماندەیی جەمال نامیق سەربە هێزی خەبات.
ساڵی 1968 پلەی سەرلقی لە بەتالیۆنی حەوتی بیارە وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی 24-05-1969 بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش پۆلێک پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە #عەزیز ئەتروشی#، #عەلی ڕەشاش#، #مەنوچەر بەگی ئێناخی#، ئەحمەد بەکراوەیی دەچنە چیای شنروێ، سەرەتا دەچنە گوندی هاوار بۆ سەردانی باوکی عەلی هاواری بۆ ئەوەی هاوکارییان بێت، باوکی عەلی هاواری وەک ڕێنیشاندەرێک و شارەزای دەڤەرەکە عەلی هاواریان لەگەڵ دەنێرێت و هەر ئەو ڕۆژە دەچنە سەنگەرەکانیان لە گەلی ئەشکەوتان لە چیای شنروێ، لەو کاتەدا هەواڵ دەچێت بۆ تاقمی برایم ئەحمەد کە لەو کاتەدا هەڵگەڕابوونەوە لە شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە عەزیز ئەتروشی لە چیای شنروێیە، بۆیە تاقمەکەی برایم ئەحمەد پلانی هێرشێکی بەپەلە دادەنێن و دەستدەکەن بە ئامادەکاری و هێرش دەکەنە سەریان و لە ئەنجامدا عەزیز ئەتروشی و مەنوچهر بەگ شەهید دەبن و عەلی هاواری بەسەختی بریندار دەبێت و بەبرینداری خۆی لە سەنگەرەکان دووردەخاتەوە، دوای چەند خولەکێک لە نزیک سەنگەرەکانیان عەلی هاواری شەهید دەبێت و تەرمی ناکەوێتە دەست تاقمەکە، بەڵام #جەلال تاڵەبانی# تەرمی هەر چوار شەهید عەزیز ئەتروشی، مەنوچەر بەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوەیی، عەلی ڕەشاش لە چیای شنروێوە بە وڵاخ ڕادەکێشێتە ناو شاری هەڵەبجە و جەستەکانیان تەواو دەشێوێنێت، لەناو شاری هەڵەبجە لەلایەن پیاوانی ئایینی و کۆمەڵێک کەسایەتی شارەکەوە دەچنە سەر ڕێگەی، دوایی داواکاریەکی زۆر تەرمەکانی لێ وەردەگرنەوە و هەر ئەو کات پارچە زەویەک لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دەکڕن بە کۆمەڵ بۆ بەخاک دەسپێرن و ناوی دەنێن گۆرستانی شەهیدان.[1]