ناو: عەلی
نازناو: عەلی غەفور زمناکۆیی
ناوی باوک: غەفور عەبدولمەجید فەتاح
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ساڵی شەهیدبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #زمناکۆ#ی سەربە شارەدێی #سیروان#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #سەرتەک#، شارەدێی #مەیدان#، شارۆچکەی #خانەقین#
$ژیاننامە$
عەلی غەفور عەبدولمەجید فەتاح ناسراوە بە عەلی غەفور زمناکۆیی، لە ساڵی 1948 لە گوندی زمناکۆی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمە شەمێرانی، کە لەو کاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای درووستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1965 ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕەکانی دەڤەری نەوڕۆڵی و دەشتی #شارەزوور# و دەڤەری شەمێران و شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی کردووە.
لە ساڵی 1965 دەگوازرێتەوە بۆ بەتالیۆنی شەشی بەمۆ بە فەرماندەیی فازڵ تاڵەبانی، لە هەمانکاتدا پلەی سەرلقی لقی #بەمۆ#ی بەتالیۆنی شەشی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1965 لە گوندی باقوبەرە لەگەڵ پۆلێک هاوسەنگەری هێرشیان کردۆتە سەر ڕەبایەکی سەربازی ڕژێم و عەلی غەفور زمناکۆیی بەسەختی بریندار دەبێت و دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی عوسمان عەلی نادر و شەمسوڵا شەهید دەبن، هاوسەنگەرانی هەوڵی گواستنەوەی عەلی غەفور زمناکۆیی بەبرینداری دەدەن بۆ گوندی سەرتەک، بەڵام لە ملەی تاڵگ لە نزیک سەرتەک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت و هاوسەنگەرانی هەر لە ملەی تاڵگ بە خاکیان سپاردووە.[1]