بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر راپۆرتەکەی ویکلیکس هاتە دەنگ
📝 クルド文書
روونکرنەوەیەک بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان
السلام علیکم
برایان و خوشکانی بەڕێز: ماوەیەک لەمەوبەر کۆمەڵێک بەڵگەنامە گوایە لە سەرچاوەیەکی دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیەوە دزراوە و بڵاوکرایەوە و تێیدا ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی هێنراوە کە هەندێک ناحەز بۆ شێواندنی رای گشتی دەیانەوێت وا لە خەڵکی بگەیەنن کە بزووتنەوەی ئیسلامی پارەی لە سعودیە وەرگرتووە، لەم بارەیەوە ئەمە وەڵامی ئێمەیە:
1- هەموو ئەو رێکخراوە ئیسلامییە خێرخوازییانەی کە لە کوردستان لە دوای ساڵی 1991 کاریان کردووە لەسەر داوا و بە تەزکیەی بزووتنەوە هاتوونەتە کوردستان، بەڵام دواتر بزووتنەوەی ئیسلامی ئازادی کردوون لەوەی چۆن کاری خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن. بۆیە ئێمە ئاگامان لە چۆنێتی وەرگرتن و خەرجکردنی داراییان نییە.
2- رێکخراوی (بری ئیسلامی) هیچ پەیوەندیەکی بە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە نییە و رێکخراوێکی سعودیەیە.
3- لەو نامەدا کە سەرنجی زۆرمان لە سەری هەیە هاتووە کە سعودیە بڕی 500،000 دۆلار (پێنج سەد هەزار دۆلار)ی داوە بە رێکخراوی بری ئیسلامی کە سەر بە بزووتنەوەیە بۆ کاری خێرخوازی (مزگەوت و خوێندنگا و...) لە عیراق، لەکاتێکدا ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو رێکخراوەوە نییە و رێکخراوی لەو شێوەیەمان نەبووە.
4- تێکەڵکردنی ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی بە رێکخراوی خێرخوازی جێگەی گومانە، چونکە بە دەیان رێکخراوی بیانی گومانلێکراو کاردەکات، بەڵام کەس باسی ناکات و لێی ناکۆڵێتەوە کەچی دەکات، بەڵام رێکخراوێک مزگەوت دروستبکات و پارە بۆ کاری خێرخوازی وەربگرێت لەسەر بزووتنەوە هەژمار بکرێت جیگاری سەرسوڕمانە!
نوسینگەی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!