$باشووری کوردستان$
- کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکا کە لە ڕۆژئاوای کوردستان کشاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە سنووری #دهۆک# و بەرەو #هەولێر# کەوتوونەتەڕێ، جگە لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەگەڵ کاروانەکەدان.[1]
- هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە هەولێر کۆبوونەوە و دوو بڕیاریان دا: یەکەمیان ئەوەیە کە کورد لەم قۆناخەدا دەبێت یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت و بەهێچ شێوەیەک پەرتەوازەیی قبووڵناکرێت. بڕیاری دووەمی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەبارەی دەستووری عێراقە، بڕیاری کۆبوونەوەکە لەوبارەیەوە ئەوەیە: کە هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستوور نییە، بەڵام ئەگەر بڕیاری هەموارکردن و دەستکاریکردنی درا، ئەوا مەرجی هەرێمی کوردستان ئەوەیە فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان و هەر هەرێمێکی دیکەی فیدراڵ کە لەداهاتوودا لە عێراق دروستبێت پارێزراو بێت و سازش لەسەر ئەوە ناکرێت.[4]
- شەوی ڕابردوو، لە سنووری شارەدێی قەرەتەپەی سەر به شارۆچکەی #خانەقین# لە پارێزگای دیالە، دوو هاووڵاتی بەناوی حەسەن والی و جەلیل بابان ڕفێنران. ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتوی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی #کەلار#ن و خەڵکی گوندی نارینی سەر بەقەرە تەپەن.[1]
- لە 24 کاتژمێردا دووجار فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردومانی دەڤەری #برادۆست#یان کردووە، بەهۆی بۆردومانەکانیشەوە ئاگر لەپوش و پاوانی ئەو ناوچانە بەربووە و تاکو ئێستا ئاگرەکە نە کوژێنراوەتەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە گوندی قەنتەریە سەربە ناوچەی عەین عیسا، #شەڕڤان#انی #قەسەدە# دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێندرا، 15 چەتە کوژران و 11 چەتەش برینداربوون. هەر شەوی ڕابردووش لە گوندی تل وەرد لە زڕگان شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕوویدا.[2]
- ئەمەریکا لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی #هەسەدە# دوو بنکەی سەربازیی نوێ دادەمەزرێنێت.[1]
- ئاژانسی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا(سانا)، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکەکانی سوپای سووریا دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک ناوچە لە سنووری پارێزگای #حەسەکە#ی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا. له و بارەیەوە ڕادیۆی شام ئێف ئێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای سووریا لە نزیک گوندی مەلا عەباس لە باکووری خۆرئاوای ڕمێلان چوونەتە ناو کێڵگەی نەوتی ڕمێلان و کۆنترۆڵیان کردووە.[1]
- لە #گرێ سپی# تەقینەوە ڕوویدا.[3]
- ئەمڕۆ هێزێکی هێزێکی سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەکانی #قامیشلۆ# بڵاوەی پێکرا، کە یەکەمجارە سوپای سووریا بێتە ئەم ناوچەیە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی داودیە سەربە ناوچەی تل تەمر-یان بۆردوومان کرد.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی تێکچوونی باری ناوخۆی ئێڕاقی عەرەبی و هەڵکشانی خۆپیشاندانەکان، دەستەڵاتی ئێڕاقی هێڵی ئنتەرنێتی لە بەغدا و شارەکانی تر بڕی.[3]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرت و گوتی: تا ئێستاش هێزەکانی ئەمەریکا لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل #یەپەگە# گەڕی سەربازی له و ناوچانەی سووریا ئەنجام دەدات، کە هەریەک لە واشنتن و ئەنقەرە لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون، هێزە کوردییەکان له و ناوچانە بکشێنەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表