$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات لە ناوچەی قۆرەتوو، ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە و بەشێکی زۆر لە پوش و پاوان و دەخڵودانی هاووڵاتیان دەسوتێنێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار #مەسرور بارزانی#ی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286880/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەری شەڕڤانانی یەبەشە لە شەنگال=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەری شەڕڤانانی یەبەشە لە شەنگال=KTML_ImageCaption_End=
- کاژێر 1:30 دەقیقەی شەوی ڕابردوو، تەقە لە مەکۆی سەرەکی #بزووتنەوەی گۆڕان# کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێک بەناوی ڕێبەند فەرهاد گیانی لەدەستدا، هاوکات دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە وەڵامی تەقەکان دراوەتەوە.[2]
- #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو یەکێتی هێرشی نەکردووەتە سەر گۆڕان.[4]
- چەتەکانی #داعش# سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەری #شەڕڤان#انی یەبەشە لە مەدیوانی شەنگال. یەبەشە بە توندی بەرەنگاری هێرشەکە بوویەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکان تەقێنرایەوە و هێرشەکە تێکشکێنرا.[3]
- بۆرییەکی نەوت لە ڕێگای سەرەکی #کەرکووک#-#سلێمانی# گڕی گرت.[2]
- لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لەناوەندی #خانەقین# و لەناوچەی دارە کونارە کەوتووەتەوه و زیانێکی زۆری بەدارستان و پاوانی ناوچەکە گەیاندوە.[2]
- دەوروبەری کاتژمێر 15ی ئەمڕۆ گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لە گردی شەهید دەروێش-ی خواکورک چالاکییەکیان لە دژی سەربازانی سوپای تورک ئەنجام دا.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو شەقامێکی شاری #هەولێر#دا ئاسایشێک کوژرا، پاش ئەوەی بکوژ و کوژراو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوانیاندا ڕوویدا.[5]
- تەرمی ژنێکی تەمەن 75 ساڵان لە شارۆچکەی #ڕواندز# دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگەیاند، ژنەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە.[3]
- لەکاتی کارکردن لەناو باخەکەیدا هاووڵاتی سیروان حەسەن تەمەن 21 ساڵان لەگوندی محەمەد شێرگی سەربە شارۆچکەی خانەقین بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندابووە.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات لە ناوچەی قۆرەتوو، ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە و بەشێکی زۆر لە پوش و پاوان و دەخڵودانی هاووڵاتیان دەسوتێنێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表