$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی پانۆسی #ئاگری# جەندرمەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی گامیشڤان، سوڵیانموت، نەنەجانی و لە ئەنجامدا 9 هاوڵاتیان دەستگیرکرد. هۆکاری دەستگیرکردنی هاوڵاتیان نەزانرا و بۆ فەرماندەیی جەندرمەی پانۆس گواسترانەوە. ناوی 3 کەس کە دەستگیرکراون ئاشکرا بوو کە ئەمانەن: ئادەم ڕەزا ییڵدز، ڕەمەزان دینچ و دورسون ئاکتەپە.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ، سێ ڕۆژە، بەبەردەوامیی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو بە سەر ئاسمانی #ڕانیە#، #قەڵادزێ# و #کۆیە#دا دەسوورێنەوە بێ ئەوەی هیچ شوێنێک بۆردوومان بکەن.[1]
- ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە دوو فڕۆکەی جەنگی و تۆپ بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە ئاوەدانییەکانی سنووری شارۆچکەی #سیدەکان#ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#ی کرد.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374861/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ێوار قاسم=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بێوار قاسم=KTML_ImageCaption_End=
- دوای نزیکەی شەش ساڵ، منداڵێکی کوردی ئێزدی گەڕێندرایەوە لای کەسوکارەکەی لە کەمپی مام ڕەشان لە شارۆچکەی شێخان. #بێوار قاسم# لە تەمەنی شەش مانگیدا کەوتووەتە دەستی #داعش# و لە تەلەعفەر لای خێزانێکی تورکمانی داعش بووە.[3]
- ڕێوڕەسمی جەژنی فەقیرانی کوردانی ئێزدی بەڕێوەدەچێت.[3]
- لە چوارچیوەی هەڵمەتی ڕووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە #کەرکووک# پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شارەکە کرایەوە.[4]
- بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی گوندی قەرەنی ئاغا لە سنوری شارۆچکەی ڕانیە دژی کەمی کارەبای نیشتیمانی و دابەشنەکردنی نەوت، ڕێگای هاتوچۆی نێوان ڕانیە #سلێمانی# داخرا.[2]
- دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنێی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک کە #حەشدی شەعبی# بەوە تۆمەتبارکرد هەڕەشەیان لێ کردووە، لایەنگەرانی حەشدی شەعبی ڕێگای سەرەکی کەرکووک – بەغدایان داخست. حەشدی شەعبی هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو، لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی ناوی دامەزراوان، ئەگەر هاتوو بەدڵی ئەوان نەبوو، هەڵدەکووتنە سەربینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردە.[5]
- ماراسۆنی بایسکلسواری (راید ئۆن) بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک و بە بەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و هونەرمەند و کەسایەتییەکانی #هەولێر# و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان لە هەولێر بەڕێوەچوو. مەودای پێشبڕکێیەکە حەوت کیلۆمەتر و لە شەقامی 40 مەترییەوە بەره و پارکی شار و بەردەم قەڵا بوو، لە پێشبڕکێیەکەدا زیاتر لە 500 بایسکلسواری کوڕ و کچ بەشداریان کرد.[5]
- حکومەتی عێراق مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پارەکە خراوەتە سەر ژمارە بانکیی #وەزارەتی دارایی#.[3]
- چیرۆکنووس #محەمەد ئەمین ئەحمەد# کۆچی دوایی کرد.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە گوندی کەندالا، گوندەکانی دەشتایی ڕۆژئاوای #گرێ سپی# بۆردومان دەکەن. بە هۆی تۆپبارانەکەوە چەندین ماڵ لە گوندی قزەلی، بیرکانێ و سارنجێ ڕووخاون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بریتانیادا دوو کورد توانیان لە دوو پارتی ڕکابەری ئه و وڵاتە سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمان. #نەدیم زەهاوی# پاڵێوراوی پارتی پارێزگاران و #فڕیاڵ کلارک# پاڵێوراوی پارتی کرێکارانی بریتانیا ئه و دوو کوردە بوون کە توانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئه و وڵاتە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.[2]
- ئەحمەد داودئۆغلو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، بەڵێنی ئەوەیداوە کۆتایی بە فەرمانڕەوایی پارتی داد و گەشەپێدانی (ئەکەپە) بهێنێت و ڕایگەیاندووە، دیموکراسییەت لە تورکیا گەڕاوەتەوە دواوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表