$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری #کامیاران# کامبیز ئەسەدی مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای دەنگی چیایان دەسبەسەر کرد.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عیرفان محەممەدی خەڵکی گوندی ئیسیاوا سەر بە شاری #سنە# و دانیشتووی شاری #مەریوان#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە. ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و هەر بەو تاوانە بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.[7]
$باشووری کوردستان$
- ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی کە پاش سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە مردوویی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە بەخاکسپێدرا و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت: گومانیان هەیە و جەستەی جێگەی ئەشکەنجەی زۆر پێوە دیارە.[2]
- تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی لەئاسایشی #هەولێر# لەرووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا گەڕێنرایەوە زێدی خۆی و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بەگریانەوە پێشوازی لێکرا. دواتر لەمەراسیمێکی شایستەدا لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.[5]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان# سیمینارێکی بۆ لایەنگرانی ئەنجامدا و لەسەر چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆیان کرد و هەڵوێستی خۆیان دیاری کرد، لە گرنگترین مژارەکان گفتوگۆ بوو لەسەر گەندەڵی لە باشوری کوردستان و هەروەها چونی گەنجان بەرەو وڵاتانی دەرەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە ناوچەکە. هەروەها ڕایانگەیاند کە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ساڵی 2020 پڕۆژەی دەبێت و خۆی نوێ دەکاتەوە.[1]
- #شادی نەوزاد#، پەرلەمانتاری پێشووی #نەوەی نوێ# ڕایدەگەیێنێت، لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەمکی نائەخلاقی دژی ژنی کورد، من داوای یاسایی لە دادگا دژی #شاسوار عەبدولواحید# تۆمار دەکەم. ئەو دەڵیت، شاسوار عەبدولواحید بەهۆی قەرزەکانی حکومەت لەلای دژی یاسای چاکسازی بوو.[3]
- لە شاری #سلێمانی# کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال شەرمەزار کرا و داوای هەڵوێستیان لە حکومەتی عێراق کرا، بە پێویستیش زانرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، لایەنە کوردییەکان یەک بگرن.[6]
- لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین بۆ ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان، لەناوچە بەرزە شاخاویەکانیش ڕێژەیەکی زۆر بەفر باریوە، بەجۆرێک لە چیاکان نزیکەی مەترێک بەفر باریوە، هەروەها لە ناو سەنتەری شارۆچکەی #چۆمان# و هەرچوار شارەدێکانی (#حاجی ئۆمەران# و #سمێلان# و #گەڵاڵە# و #قەسرێ#) ڕێژەیەکی زۆر بەفر باریوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 10:20 لەدژی گوندەکانی کەفەر ئانتون و ئەلقاسمیەی ناوچەی شێراوای #عەفرین# هێرش ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تۆپباران کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە، هێزەکانی سووریای دیموکرات(#هەسەدە#)، لە بەرامبەر بڕێکدا پارەدا چەکدارە دەستگیراوەکانی #داعش# ئازاد دەکەن. لە بەرامبەریشدا مەزڵۆم کۆبانێ ڕایگەیاند کە قسەکانی لاڤرۆڤ ورد و ڕاست نین.[4]
- لە نوێژی ئەمڕۆی تاراندا، عەلی خامنەئی، ڕابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتارێکی خوێندەوە و بە چەکەوە دەرکەوت. خامنەیی یەکەمجارە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا به و جۆرە لە نوێژی هەینی تاراندا دەربکەوێت و وتار بدات و چەکێکی قەناسی پێ بێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表