$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرچاوەیەک لە #بۆکان#ەوە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بۆکان دوێنی شەممە لە جادەی مونتەهی بەرەو مەیدانی فەرمانداری دەستیپێکرد، بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە و لەنێوانیاندا شەڕ ڕوویدا. بە پێی سەرچاوەکە. هێزە ئەمنیەکان ساچمەزەنیان بەکارهێناوە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندان کوێر بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لە ئێستادا لە بۆکان باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە و هێزە ئەمنیەکان هەموو جادەکانی شاریان تەنیوە.[1]
- دوکتور ئازاد محەممەدیان، وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان، لەلایەن مەئموورانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی #ورمێ#وە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو، لەبتاب، چەند فلاش، چەند کتێب و هەروەها هەندێک نامیلکە و نووسراوەی دەسنووسی ڕۆژانەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەکەی خۆیدا، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەسبەسەرکردنە ناڕەواکان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی بەربڵاو لە کوردستان ڕوویداوە، خوازیاری ئازادکردنی هەرچی زووتری دوکتور ئازاد محەممەدیان بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- گوتەبێژی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی واپارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دەکرێت.[2]
- سەرۆکایەتی #پەرلەمانی کوردستان# لەسەر داوای ئەندامانی پەرلەمان، کەمپینێکیان بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و داوایان لە هاووڵاتیان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و دەرەکەییەکان و سەرمایەداران کرد کە بەشداری کەمپینەکە بکەن.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373136/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەشێک لەکارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەشێک لەکارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_End=
- کارمەندانی تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنوری (#پێنجوێن#، #سەید سادق#، #شارەزوور#، #دوکان#، #قەرەداغ#، #شارباژێڕ# و چەند بەشێکی ناوەندی شاری #سلێمانی#)، بەهۆی کێشەی تایبەت بە دەرماڵەی تەندروستی و وەڵامەنەدانەوەی داواکارییەکانیانەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگرتنی درێژخایەنیان ڕاگەیاند. کارمەندانی تەندروستی بڕیاریان دا تا وەڵامیان نەدرێتەوە بایکۆتی دەوام ڕابگەیەنن.[3]
- ئەمرۆ لە شاری #کەرکووک# لە بارەگای دامەزراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی تورکمان، بە ئامادەبوونی کەسایەتیەکانی تورکمان و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی تورکمانی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا، سەبارەت بە دامەزراندنی پێکهاتەکانی شارەکە لە دامودەزگاکانی کەرکووک بەپی سیستەمی ٪32ی پێکهاتەکانی شارەکە و وەستاندنی بەعەرەب کردنی شاری کەرکووک و دانانی عەرەبی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە بەرێوبەرایەتیەکانی شاری کەرکووک.[1]
- بەشێک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم نووسینگەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# گردبوونەوە و پاڵپشتییان بۆ خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.[2]
- ئەمڕۆ حزبی #زەحمەتکێشانی کوردستان# لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و تیایدا ئاشکرا کرا، کە لە کۆنگرەی حزبەکەیاندا، کە ڕۆژی هەینی دەستیپێکردبوو، هەریەکە لە #بەڵێن عەبدوڵڵا# و سەعد خالید وەک سکرتێر و جێگری سکرتێری هەڵبژێردراوە و #بەهمەن حسێن#-یش وەک سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی، کە لە 25 کەس پێکهاتوون، هەڵبژێردراوە.[4]
- بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری گەلاوێژ لە هۆتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی ئاهەنگێکی خێزانی بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەک شاری داهێنەری ئەدەب سازکرد و لەبەشێکیدا لەلایەن هێمن جەمیل فۆتۆگرافەر، پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە.[5]
- ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئیسڵاح لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
- دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و بۆ پشتگیریکردن لە ژنان و منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبونەوەیەک لەلايەن ژنانی #هەڵەبجە#وە بەڕێوەچوو.[4]
- لە شارۆچکەی #ڕانیە#، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەر ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای عەین عیسا، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورەی #شەڕڤان#انی #قەسەدە# بوەوە و تێکشکێنرا.[1]
- یەکینەیەکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی #منبج#، شانەیەکی #داعش#یان دەستگیرکرد کە خانەوادەکانی داعشیان لە کەمپی هۆڵ بۆ تورکیا دەبرد.[1]
- بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکەی 20ی ئەم مانگەی گوندی قرنفولی سەر بە #گرێ سپی#ی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە تییایدا 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 3 کەسیش بریندار بوون، هەروەها ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە سەدان هاوڵاتی شاری #کۆبانێ# لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.[1]
- هاوڵاتیانی گەڕەکی جسر-ی سەر ب ناوچەی گرێ سپی لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ژنان، ڕژانە ناو شەقام و کۆڵانەکان و ناڕەزاییەکی توندیان پشاندا. هاوڵاتیان هێرشیان بردە سەر بارەگای چەتەکان و بارەگاکەیان سوتاند و لە ئەنجامیشدا 3 چەتە کوژران.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表