$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لافاوی گەورە زیانی بە ژمارەیەک گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاند، لافاو بە بڕی، 14 ملیار تمەن زیانی بە ماڵ، کشتوکاڵ و ژێرخانەکانی گوندی پەسوێی سەر بە #پیرانشار# گەیاندووە. دانیشتووانی گوندەکە داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و لە شار و شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت، له و چوارچێوەیەشدا #تەڤگەری ئازادی#ی هەرێمی #کەرکووک# و #گەنجانی وڵاتپارێز# لێدوانێکی ناڕەزایی هاوبەشیان خوێندەوە.[2]
- هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە شاری #هەولێر# و شارۆچکەی #کەلار# گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدران.[2]
- لە بەندیخانەی چاکسازی گەوران لە #دهۆک# (چاکسازی زرکا) بەهۆی شەڕی لە نێوان زیندانییەکانی عەرەب و کورد 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە برینداربوون. سەرەتا زیندانییەکی بە ڕەگەز عەرەب، هێرشی کردە سەر پولیسێکی چاکسازی و دواتر شەڕ دروستبوو و ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە.[3]
- ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی #زانکۆی سلێمانی# لە قلیاسان کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەشەوە کارەبای سەرجەم بەشە ناوخۆییەکە بڕدرا.[3]
- وەسفی شێخ عاسی، فەرماندەی حەشدی عەشایەری حەویجە لەگۆڕەپانی مانگرتنەکانی تورکمانەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ماوەی 15 ڕۆژە ئێمە لەگۆڕەپانی مانگرتوانی کەرکووکین، بەڵام هیچ لایەنێک بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە نەهاتوون، دەستبەرداری داواکارییەکانیشمان نابین تاوەکو هەڵبژاردنەکان دوبارەدەکرێنەوە.[3]
- #مستەفا ساڵح بامەڕنی#، چالاکوانی مەدەنی لەشاری دهۆک دەستگیرکرا.[4]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، شێروان زرار ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 90 ساڵ مافی بەشداریکردنیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان نامێنێت، ئاماژە بەوەش دەکات لە ئایندەیەکی نزیک ناوی دوبارە و مردوان بڵاو دەکەنەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147943/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=لایەک لە پشێویی نێوان کورد و عەرەب لە یۆنان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147943/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- لە کەمپێکی یۆنان ژمارەیەک عەرەبی سووری و عێراقی بە بۆریی ئاسن لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری کورد بەشەڕ هاتوون، لەئەنجامدا چوار کۆچبەری کورد کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی خەڵک باس لەوە دەکەن شەڕەکە بەهۆی کێشەی نێوان کورد و عەرەبەوە بووە، بەشێکی دیکەیشیان دەڵێن بەهۆی ئەوە بووە کە گەنجە کوردەکان بەڕۆژوو نەبوون، بۆیە هێرشیان کراوەتە سەر.[1]
- حکومەتی تورکیا نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەبڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا، بەرێگەدان بە پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# کە لە شاری کۆڵن کۆنفرانس ببەستێت، لەکاتێکدا پێشتر ڕێگەیان بەپارتی داد و گەشەپێدان نەدا کۆنفراس ببەستێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表