تەرمی شەهیدانی کۆیە لە گۆڕستانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەخاک دەسپێردرێن
باکووری کوردستان
- مەجلیسی ژنانی
هەدەپەهەدەپە دەربارەی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی،
لوقمان مورادیلوقمان مورادی و
زانیار مورادیزانیار مورادی کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەسێدارەدانی ئەو 3 چالاکە کوردەی شەرمەزارکرد.
[5]
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، لەسێدارەدانی سێ چالاکوانی سیاسیی کورد و هێرش بۆ سەر کۆیەی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، کە ئێران بەو کردەوانە کێشەکان قووڵتر دەکات.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێران تەرمی شەهیدان لوقمان مورادی و زانیار مورادی ناداتەوە و لە تاران بەخاکیان دەسپێرێت.
[4]
- سەرۆکی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 10 هەزار کەس لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زینداندان و 15 زیندانی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
[1]
باشووری کوردستان
- تەرمی شەهیدانی کۆیە لە گۆڕستانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەخاک دەسپێردرێن.
[4]
- لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پرسەی شەهیدانی سێدارە زانیار مورادی لە ماڵی دایکی زانیار لە گەڕەکی قوڕە ڕەش لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەچوو.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چیاکانی دەرووبەری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردوومان دەکەن. لەم هەفتەیەدا سێیەم جارە تورکیا ناوچەکانی شارۆچکەی ئامێدی بۆردووماندەکات.
[4]
- لە کاتژمێر 12:30 خولەکەوە تۆپخانەکانی ئێران ئەمڕۆبەچڕیی کوێستانی شیوەدز لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر تۆپباران دەکات. بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ماڵی خۆیان جێهێشتووە ئاوەرەی
سیدەکانسیدەکان و گوندەکانی نزیک لە سیدەکان بوون.
[5]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە ئاسمانی شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێردا دەسوڕێتەوە، بەڵام دیار نییە، کە فڕۆکەی چ وڵاتێکە.
[3]
- لە شاری سلێمانی بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ل کۆیە و لەسێدارەدانی هەر سێ زیندانی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهیی و زانیار و لوقمان مورادی کرا.
[3]
- بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لەنێوان
کەرکوککەرکوک و شارۆچکەی دوبز (رۆژئاوای کەرکوک) تەقێندرایەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکەیش بۆمبێکی دیکە بەکارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور تەقیوەتەوە.
[1]
- بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی لە
خورماتووخورماتوو رایگەیاند، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا خورماتوو جێدەهێڵن و لەجێگەی ئەوان لیوایەکی سوپای عێراقی جێگیردەبێت. گوتیشی: لەسەر ئەو باڵەخانەیەی هێزەکەی تێدا بووە، کێشە دەکەوێتە نێوان یەکێتی و لیوای 52ی عێراقی.
[2]
- بە نوسراوێکی هەڵواسراو لە ناو بەڕێوبەرایەتیی پەروەدەی کەرکوک، داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکومەتی عێراقی کراوە، کە مامەڵەی یاسایی بکەن بۆ وەرگرتنی زەوی، واتا زەوی تەنیا بەسەر ئەو مامۆستایانەدا دابەش دەکرێت، کە سەر بە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی عێراق-ن و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان لێی بێبەشن، ئەمەش نیگەرانیی مامۆستایانی خویندنی کوردیی لێکەوتووەتەوە.
[3]
- دوای ئەوەی ئەمشەو ژمارەیەک دوکانی تەجاوز لە نزیک تێرمیناڵی
شارەزوورشارەزوور لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە روخێنران، دوکاندارەکان و کەسوکاریان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
[1]
- مینێک لە گوندی چالە دوانەی سەر بە شارەدێی قادر کەرەمی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ تەقیوەتەوە و تێیدا گەنجێک بەناوی (ئ، ع، س) لەدایکبووی 1994 گیانی لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، گەنجەکە پیشەی شوان بووە و سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەکەی بووە، کاتێک کە مینەکە پێیدا تەقیوەتەوە.
[6]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەوی 11-09-2018، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
[4]
- لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەمەراسیمێکدا رێزی لە رۆژنامەنووس و نووسەر و ئەرشیڤیستی ناوداری کورد
جەمال خەزنەدارجەمال خەزنەدار گرت.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئانها، شەوی ڕابردوو چەتەکانی ئەحراری شام هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەفەر شلە-ی سەر بە ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین و 10 هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە. ناوی ئه و کەسانەی کە ڕفێنراون: حەسەن مانان مستەفا (45 ساڵان)، ئیسماعیک مەنان مستەفا (43 ساڵان)، سوبحی مەنان مستەفا (40 ساڵان)، مستەفا خەلیل عەبدولڕەحمان (25 ساڵان)، مەزڵووم ئەحمەد مستەفا (25 ساڵان)، عیسمەت ڕەشید مدەوەر (30 ساڵان)، فەرهاد مستەفا (17 ساڵان)، ئەحمەد حەسەن مستەفا (16 ساڵان)، مەنان ئیسماعیل (15 ساڵان) و عەبدۆ خەلیل عەبدولرەحمان (18 ساڵان).
[5]
- بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانها، ئەمڕۆ دانی نیوەڕۆ لە نزیک هۆڵی ژن لە شەقامی فل-ی ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ 34 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی شۆڕشگێڕ و سینەماکاری ناوداری کورد یڵماز گونەی. به و بۆنەیەوە لەسەر گۆڕەکەی خۆی لە گۆڕستانی پێرلاشز لە پاریس مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو.
[5]
- بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، درەنگانی شەوی رابردوو کاروانێکی سەربازیی کە لە تانک، زریپۆش، چەکی قورس، ئۆتۆمبێل، ئامێر و کەرەستەی سەربازیی پێکهاتبوون، وەک هێزی پشتیوانی بۆ یەکەکانی سەر سنووری سووریا رەوانەکران و گەیشتنە پارێزگای کلیس. کاروانە سەربازییەکە لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە بەگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند، گەیشتنە کلیس و رەوانەی دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار کران. پاشان پەڕینەوە ئەودیوی سنووری سووریا.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی دوێنی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە
کۆیەکۆیە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەزاندنی سەروەریی عێراق رەتدەکەینەوە.
[1][2]
- سوپای پاسداران وردەکاریی هێرشەکەی سەر بارەگای حدک و حدکا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت لە هێرشەکەدا 7 مووشەکی زەمین بە زەمینی مەودا کورت بەکارهێندراوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە. سوپای پاسداران هەروەها هۆشداریی دەداتە گرووپەچەکدارەکانی دژی ئێران، ئەگەر چالاکییەکانیان دووبارەبکەنەوە، وەڵامێکی سەختترمان بۆیان دەبێت.
[2]
- راوێژکاری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سەربازی رایگەیاند، ئەگەر سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی پێویستی بە هاوکاری بێت، ئێران هاوکاری سەربازی دەکات.
[2]