$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بۆردوومانکران=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0001.MP4?ver=131808710908279302=KTML_Embed_End=
- کاتژمێر 4ی ئەم بایەنییە، #ڕامین حسێن پەناهی# لەسێدارەدرا.[2]
- بنەماڵەی زانیار مورادی لەسەر دواین دۆخی زانیار و لوقمان باس لەوە دەکەن، کە لە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە بەردەم زیندانی ڕەجائی شەهری کەرەج وەستاون، بەرپرسانی زیندانەکە زانیاری ڕوونیان پینەداون کە سزاکەی جێبەجێکراوە یاخود نا. ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەرپرسانی زیندان یاری بە هەستیان دەکەن و جارێک دەڵێن لەسێدارە دراون و جارێکیش دەڵێن سزاکە جێبەجێنەکراوە، بەوەش لە گومان و دلەراوکێدا هێشتویاننەتەوە.[3]
- #زانیار موڕادی# و #لوقمان موڕادی# لەسێدارەدران.[2]
- بەهۆی لەسێدارەدانی هەر سێ لاوە کوردەکەی ڕۆژهەڵات و هێرشی داگیرکەری ئێران بۆسەر کۆیە، چالاکوانانی ڕۆژهەڵات کەمپینی من لە ماڵ نایەمەدەر و مانگرتنی سەرتاسەرییان بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=بریندارانی حیزبی دێموکرات لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی کۆیە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- چەند بارەگایەکی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران لە شارۆچکەی #کۆیە# لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە موشەک باران کرا و قوربانی لێکەوتەوە. =KTML_Red=سەرچاوەکان باس لە شەهیدبونی 14 کەس کە 6یان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندین و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن. هەریەک لە #مستەفا مەولودی# سکرتێری گشتی حزبی دیوکراتی کوردستان و #خالید عەزیزی# سکرتێری پێشوی ئه و حزبە بریندارن، موشەکبارانەکە لە کاتێکدا بووە کە حیزبی دیموکرات پلینیۆمی بەستووە و کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لایەنگرانی حزب لە ئارادابووە=KTML_End=.[2]
- داگیرکەری ئێران دیسان تۆپبارانی ناوچەکانی #سیدەکان# و #حاجی ئۆمەران#ی دەستپێکردەوە.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی #بزووتنەوەی ئیسلامی# لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند لەسەر بۆردوومانەکەی کۆیە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.[5]
- هێزەکانی هاوپەیمانان بە پشتیوانی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە #پێشمەرگە# ناوچەی شۆراو لە نێوان #خورماتوو# - #کفری# بۆردومان دەکەن و ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان بۆ لەناوبردنی #داعش# له و سنوورە دەستپێکردووە.[1]
- پاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو دیموکرات لە شاری کۆیە، تیمێکی تایبەتی شارەزایانی ئەمنیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشە، چوونەتە کۆیە و شوێنی هێرشەکەیان لە نزیکەوە بینیوە.[7]
- لەسنوری #خانەقین# لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەکی چەکدارانی #حەشدی شەعبی#، چەکدارێکی بازگەکە کوژرا کە کوردە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0031.JPG=KTML_Photo_Alt=بریندارانی حیزبی دێموکرات لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی کۆیە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0031.JPG=KTML_Photo_End=
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لەسەر بۆردومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.[1]
- بێگەرد تاڵەبانی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە بۆ کۆبوونەوە لەسەر بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران و دەشڵێت، بەڵام پەرلەمان بێ دەنگ نابێت.[1]
- هەردوو فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو بەیاننامەی هاوبەشیان بڵاوکردەوه و تێیدا پشتگیری خۆپیشاندەرانی شاری بەسڕەیان کردو ئیدانەی هێرشەکەی سەر کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە شاری کۆیە کە چەندین کەس تێیدا شەهیدو برینداربوون.[6]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم موزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە شاری #سلێمانی# کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و چین و توێژەکانی گردبوونەوەکیان بۆ ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.[4]
- چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری #هەولێر#، دژی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە و لەسێدارەدانی هەریەکە لە ڕامین حسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی، زیندانیانی سیاسیی کورد، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای داخستنی کۆنسوڵخانەی ئێران-یان کرد.[3]
- بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە بەردەوامیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی #پەکەکە#، چەند ناوچەیەک لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردومان دەکەن، سەرچاوەیەکیش لە شارەدێی شێلادزێ ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ و ئەمرۆ هەشت گوند لە دەڤەری ڕێکان و دوسکی ژۆری بۆردومان کراون و دارستانی ئەو ناوچانە ئاگری گرتووە.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لەمیانی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا بۆ ژمارەیەک لەگوندەکانی دەوروبەری پارێزگای #کەرکووک#، دەستگیرکردنی 27 کەسیان ڕاگەیاند، هاوکات 54 بۆمبی چێندراویش پوچەڵکراوەتەوە.[1]
- #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# بریندارەکانی حزبی دیموکراتیان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەسەرکردەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 09:00 بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی #قامیشلۆ# بە زۆر گەنجێکیان دەستگیرکردبوو و خواستبویان بیبەن بۆ سەربازیی زۆرەملێ. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوبەریی قامیشلۆ دەستیان لەو دۆخەکە وەرداوە و چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامدا بەهۆی ڕوودانی شەڕەوە بەلانیکەمەوە 13 سەربازی ڕژێم کوژران و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ شەهید بوو و 2 ئەندامی تری ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بریندار بوون.[4]
- پارتی مارکسیست لنینیست، کۆمۆنیست (MLKP) لە ڕۆژئاوا بە مەراسیمێکی بەشکۆ 25هەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای ئەوەی 26-ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورد لە شاری دینسلانکەنای ئەڵمانیا قەدەغەکرا، ئەمرۆ بە بەشداربوونی دەیان هەزارهاووڵاتی گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف دەستیپێکرد. دەیان هەزار هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئەورو#پاوە# ئەمڕۆ خۆیان گەیاندە دۆسڵدۆرف و بەشداری گردبوونەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بوون.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0032.JPG=KTML_Photo_Alt=گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف بە بەشداربوونی هەزار هاووڵاتی بەڕێوە دەچێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0032.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کردووه و پەیامێکی ناڕەزایی توندی پێداوە لەسەر ئه و ڕوداوانەی کە لەشاری بەسڕە ڕویداو بەهۆیەوە هێرشکرایە سەر کونسڵخانەی تاران لەوشارە، ئەوەش بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ئاڕتی ڕوسی بڵاویکردووەتەوە.[1]
- ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئەمڕۆ بڵاویکردەوە: بەتۆمەتی پەیوەندییان بە گروپە چەکدارییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لە ڕۆژئاوای ئێران زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی لەسێدارەدراون.[1]
- ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند حەپەساوین بە لەسێدارەدانی هەریەک لە زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表