图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,460
书籍 19,312
相关文件 97,293
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
موفتی پێنجوێنی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook4
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link7
排名项目
7 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English8
عربي5
فارسی5
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موفتی پێنجوێنی

موفتی پێنجوێنی
ناوی تەواوی موفتی #پێنجوێن#ی (مەلاعەبدوڵڵای کوڕی مەلا کەریمی بێستانەیە) ، بە مەلا عەبدوڵڵای توتنچیش ناسراوە.
موفتی لە ساڵی (1881) ی زاینی کەهاوتەریبە بەساڵی (1331) ی کۆچی لەدێی بیستانی سەربە شارەدێی گەرمکی شارۆچکەی پێنجوێن لەدایکبووە.
نازناوی هۆنراوەی موفتی کەدراوەتە مەلا عەبدوڵڵای توتنچی پێنجوێن لەلایەن مەلای گەورەی بیارە مەلا عەبدولقادرەوە بووە، کەبەناوی مەلا عەبدوڵڵای موفتی ئەوسەردەمەی شاری #سنە#وە ئەو نازناوەی پێداوە.
موفتی هەربەمنداڵی باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەخزمەت مەلائەحمەدی براگەورەی دەستی بەخوێندنکردووە، کە ئەویش خاوەنی دیوانێکی هۆنراوەییە بەناوی دیوانی شەفیق.
موفتی وەک خۆی لەنووسینەکانییدا ئاماژەی بۆ کردووە کە لە تەمەنی (22) ساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە کە دەکاتە ساڵی (1903) ی زاینی، ئەو لەشێوەدا کەسێکی باڵاکوورتی ڕەشئەسمەر و قسەخۆش وخۆش مەشرەب بووە، هەروەها خاوەنی دڵ و دەروونێکی بێگەردو فراوان بووە، و هەمیشە پێیی خۆشبووە.نانێکی هەبوبێت لەگەڵ خەڵکیدا بیخوات.
لە ساڵی (1936) یەکەم هۆنراوەی موفتی لە ڕۆژنامەی (ژیان) دا بڵاوبووەتەوە و لەوساڵەوە تا ساڵی (1950) بەبەردەوامی بەشداری هەبووە.کەساڵی لە دنیادەرچونی پیرەمێردی شاعیربوو، هەروەها جگەلەبڵاوکراوەکانی ژیان، گەلاوێژی نوێ لە ڕۆژنامەی کوردستان وگۆڤاری هەڵاڵەی سەردەمی کۆماری #مەهاباد#یش هۆنراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=موفتی پێنجوینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی (1951) دا لەئێزگەی کوردی بەغدا هۆنراوەی (گەورەیەک) ی موفتی پێنجوێنی خوێنراوەتەوە کەئەوکات لەلایەن خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای حاجی محەمەدی قوربانییەوە نێردراوە بۆڕادیۆکە، هەرچەندە هۆنراوەی (فلس) یشی بۆناردبوون بەڵام بەخوێندنەوەی ئەو ڕازی نەببوون وئەویان نەخوێندەوە.
لە دوای حەوت ساڵ بەسەرکۆچییدا واتا ساڵی (1959) یەکەم دیوانەهۆنراوەی بڵاوکرایەوە.
ساڵی (1939) یەکەمین نووسین دەربارەی موفتی وهۆنراوەەکانی نووسراوە لە پەرتووکی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) کە لەلایەن عەلی باپیرئاغاوە نووسراوە و کوورت وپوخت پێناسەیەکی پڕبەپێستی موفتی کردووە و دەڵێت (موفتی زۆردەوڵەمەندە لەتەبیعەت وئەخلاقدا، و زۆریش هەژار ونەدارە لەسەروەت وتفاقدا) .
ئەم شاعیرە نازدارەی کورد پەیوەندییەکی ئەدەبی زۆر باشی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆیدا هەبووە، ولەنێویشیاندا کەزۆرترین پەیوەندی وبینین ودیدارییان هەبوبێت قانعی شاعیری چەوساوەکان بوه، بەداخەوە جگە لەوەی کەبەشێک لە هۆنراوەەکانی موفتی فەوتاون وتیاچون، زۆرێکیش لە هۆنراوەەکانی کەنووسیبوونی لە ساڵی (1962) دا کەحەرەس قەومییەکان هاتن وبەشێکی زۆری شاری پێنجوێنیان سووتاند هۆنراوەەکانی ئەمیش بوونە سوتوی ئەو کارەقێزەون ونامرۆڤانەیەی ئەوسای حەرەس قەومییەکان.موفتی جگە لەوەی کەبەشاعیرێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی نێوبانگی دەرکردووە دەشکرێت بە یەکێک لەو شاعیرانە ناوزەندبکرێت کەپێیان دەوترێت شاعیری تێکشکێنەری داب و نەریتە نامۆوباوەکانی ئەوکاتی نێوکۆمەڵگەی کوردەواری.
موفتی ژیانی لەپێنجوێن بردۆتەسەرو بەدوکانێکی بچکۆلەی جگەرەفرۆشیەوە سەرقاڵبووە.هەندێک جاریش کچەکەی (ڕابیعەخان) هاوکارو یاریدەدەری بووە و دوکانداری بۆ کردووە، وەک خۆی لە هۆنراوەێکیدا کەساڵی (1946) نووسیویەتی دەڵێ؛
کچێکم هەیە لەپۆلی سێیە
خوشکی هەنارولیمۆوبەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسپکارمە
موفتی لەناوەڕاستی ساڵی (1952) نەخۆشی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وبەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی لە ڕێکەوتی (15 -6 -1952) بەیەکجاری چاوەکانی لێکدەنێ وماڵاوایی لە ژیان وهۆنراوە دەکات، هەرچەند خۆی لەچوارینەیەکیدا دەڵێ؛
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ وقەبرم بێ
گەڵای ئەودارە جوانانە لەجێی سابات وکەپرم بێ
تکاکارم لەئاخردا لەقاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدواتردا بەم چوارینە زانرا نەتوانرا وەسییەتەکەی وەک خۆی داوای کردبوو جێبەجێ ببێت، بۆیە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پێنجوێن لەگردی حاجی شێخ بەخاک سپێردراو ئەوێ بووە دوامەنزڵ وئارامگای شاعیر.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.
موفتی پێنجوێنی، باشتر وایە کە بڵیین؛ مەلا بابی، یان مەلا کافر، لەبەر ئەوەی کە لە سەردەمی خۆیدا مەلا وهەندێک لە موسڵمانانی پێنجوێن و دەوروبەری، موفتیان بەم نازناوە بانگ کردووە، وەک بێ ڕێزی کردن و جنێودان بەو، لەبەر ئەوەی کە موفتی نوێژی نەکردووە و نەچووەتە مزگەوتو کەسێکی یاخی و تازەگەربووە، سەرەڕای ئەوەی کە کچەکەی خسووەتە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا هەروەها وەک کاسبکارێکیش کاری کردووە دوانیوەڕوان لەگەڵ خۆیدا لە دوکانەکەی. بەم جۆرە، موفتی بەگژ ییری دواکەوتوی ئیسلامییەکانی ئەوسەردەمەدا چووەتەوە و کەسێکی یاخی و تازەگەر بووە لە هەڵسوکەوتو هۆنراوەکانییدا.
مەبەست لە وشەی بابی، دینی بەهاییە، کە لە کوردستان پێی وتراوە؛ دینی بابی، هەر کەسێکیش پەیڕەوی دینی ئیسلامی نەکردایەت لەو سەردەمەدا یان ئەگەر کەسێکی پێشکەوتوخواز بوایە بە بابی ناویان دەبرد، بە موفتیش وتراوە؛ مەلا کافر، مەلا ئاگرپەرست یان مەلا بابی.
ئەو سەردەمەی موفتی تیایدا ژیاوە خوێندن لە قوتابخانەەکاندا نەبووە و هەر کەسێک ویستبێتی بخوێنێت، لە مزگەوتەکاندا خوێندویەتی و پاشان نازاناوی مەلای بەسەرا سەپێنراوە، بەڵام موفتی هەرگیز کاری مەلایی نەکردووە و بە ڕەنجی شانی خۆی ژیاوە.
مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
دایکم؛ کچی موفتی پێنجوێنی، بۆ یارمەتیی دانی باوکی فێری جگەرەکێشان بوو بو، هەتاوەکوو یارمەتیی باوکی بدات لە جیاکردنەوەی جۆری توتنەکان، بۆیە هەتا کۆچی دوایی کرد ئێواران جگەرەیەکی دەکێشا، هەر بەدەم جگەرەکێشانەوە سەدان جار بەخەمو پەژارەوە باسی ئازار و ئەشکەنجەی خۆیی و خێزانی موفتی بۆ دەگێڕاینەوە بەدەست ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمەوە. زۆرجار، زستانان، لەدەوری سەماوەر، دوای نانخواردن، جگەرەیەکی دادەگیرساندو نفەسێکی قوڵی لێ دەدا و نیگای دەفڕی بۆ بیرەوەرییە تاڵەکانی، زۆر جاریش ئەم بیرەوەریانەی بەفرمێسکەوە بۆ دەگێراینەوە؛
-بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەو کاتە منداڵ بوم، بەڵام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چییە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی خۆی ببنەوە، شەرمیان لێ دەکرد، بۆیە منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبوو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لە گەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جوولەکەش هەبوون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، ئەوانیش لە هەمان دژواریدا دەژیان، بۆیە لە موفتی تێ دەگەشتن. لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینیە خواردنیان بۆ دەهێناین. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو، کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، منداڵان گاڵتەیان پێ دەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووگوت؛ باوکیان بەو باشیەو دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جارجار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسەخۆش بو، بە کوردییەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، وتی؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە.
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارەجارە ئەچووە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچووە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێ دەگرت، بەڵام باوکم کە لە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربوو نەوەکا بەسەر مێروولەیەکدا بڕوات و بیکوژێت. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگەکەی، هەمیشە یارمەتیی خەڵکی دەدا، نیشتمانپەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت، هێندە هاوسەرەکەی خۆشدەویستو ڕیزی لێ دەگرت، هەرگیز نەم دەبینی دەنگی بەرزبکاتەوە لە بەردەمیا. ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لە قوتابخانە چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە قوتابخانە زۆپامان نییە و سەرمامانە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی هۆنراوەێکی پێدام کە لە قوتابخانە لە ڕیزدا بیخوێنمەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەموو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ قوتابخانەەکەمان هەتاوەک و منداڵان سەرمایان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکوورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکوو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کاتێک شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبووە.دەوروبەری پێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە و یارمەتیی بۆ شیخ مەحمود، حکومەت بەم کارەی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێ هاتبوو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بوو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بوو هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بوم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبووە.
بیرم دێ کە سەردەمی ڕووخانی شۆڕشی مەهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە #سلێمانی# بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نووستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی، ئێمەش ئەو کاتە بەهۆی بومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆ ماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبوو لە سلێمانی دەژیاین و ژورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەمومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبوو لە ژورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، بۆیە باوکم چو بەدەمیەوە و کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆڵە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لە ژیانی کولەمەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
بەدەم گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانییەوە، دایکم، نفەسێکی تری لە جگەرەکەی دەدا و بە فرمێسکەوە بەسەرهاتەکانی بۆ تەواو دەکردین.
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنووری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچێک خسووەتە قوتابخانە، بەڵکوو خستوبومیە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا، کە بۆ ئەو سەردەمە کارێکی نابەجی بو، وەک دیاردەیەکی یاخی بوون و جیابوونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتیی باوکم ئەدا.
بۆیە مەلایەک نامەیەکی هۆنراوەی بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی هۆنراوەی مەلا قادری ئاردمەردە بۆ موفتی؛ =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_End=
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ قوتابخانە بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بوون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت دەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبوون؛
کچانی لادێ هەنسە سەردن
وەک بەهار ئەروێن وەک پایز زەرد
موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد، بەهۆی ئەمەوە هەر بەتەوای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەراستی کەوتبووە.بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتیی بۆ ئێمە کە منداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربوو لەوە و زۆر خەفەتی پێ دەخوارد، بەتایبەتیی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
ئیتر دەبوایە چارەسەرێک بدۆزینەوە چونکێ نەماندەتوانێت بەو جۆرە بەردەوام بین لە ژیان. ئەوەبوو قانیعی هاوەڵی هات بۆ لای و شەوێک تا نیوە شەو پێکەوە دانیشتن، وادیاربوو قانیع ڕازی کردبوو کە بچێت ئەویش وەک ئەو جارەجارە بۆ مزگەوت نویژ بکات و خۆی پیشانی خەڵکی بدات، هەتاوەکوو ماڵو منداڵەکانی بێزار نەکەنو بە ئاسوودەیی بژین.
ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیر ناچێتەوە کە بە بەردەم مزگەتەکەدا تێ پەڕیم، دوانیوەڕۆ بو، بینیم کە باوکم لەگەڵ قانیع و ئەو خەڵکەدا نوێژدەکا، ئیتر ئاسوودەبوم و لەدڵی خۆمدا وتم؛ ئیتر منداڵان بەردمان تێ ناگرن و گاڵتەمان پێ ناکەن، بێگومان دەمزانی لەبەر دڵێ ئێمە ئەوە دەکات ئەگینا هەرگیز شتی وا لەو نەدەوەشایەوە.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکوو وەک خۆیان دەڵێن؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەتایبەتیی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردووە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵسوکەوتی کردووە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەرقەبران گوێی لە دەنگەدەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، یان هێندە مەلاکان ترساندبویان، بە وەهم گوێی لە دەنگەدەنگ بوبێت، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی ڕادەکاتو ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتییەو لە دۆزەخدا ئازاری دەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەموو ڕۆژێک بچێتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکوو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت، لەرویەکی ترەوە ترسی ئەوەی کە ئەویش وەک باوکی ببێتە جێگای ڕقی مەلاکان و بەتەنیا بمێنێتەوە، درەپەرێز لە کۆمەڵگە. بەڵام نەنکم؛ هاوسەری موفتی، لەهەڵسوکەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێ خۆش کردین، بەوەی کەدەچو هەموو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند. هەرچەندە نەنکم نوێژکەربوو بەڵام ئەو کارەی کوڕەکەی بە خیانەت دەزانی لە موفتی. هەروەها دایکم کە کچی موفتییە بۆ ڕیزگرتن لەباوکی، بە پێی وەسییەتی خۆی داوایکرد کە هیچ سێرەمۆنیەکی دینی بۆ نەکرێت، لە بری قورعان ئاوازی شمشاڵی قالە مەڕەی بۆ لێ بدەن.
ئەگەر دایکم سەتەها جار ئەم ڕووداوانەی بۆ دەگێڕاینەوە، بۆ ئەوە نەبووە کە تەنیا پێمان بڵێت لە سەردەمانێکدا ئازاریان چەشتوە، مەبەستی ئەوەبوو کە پێمان بڵێت ناهەقیەک کراوە بەرانبەر بە موفتی پێنجوێنی، کەسێکی نیشتمانپەروەر، تکایە با لەبیرتان نەچێتەوە. ئەگەر لە سەردەمی موفتی خۆیدا ئەم باسە نەکراوەتەوە، لە سەردەمی منداڵەکانی موفتیش کە هەندێکیان لە ژیاندا نەماون، هەر باس نەکراوە، ئەوا نۆرەی جیلی ئێمەیە کە ئەم باسە نەشارینەوە.
بە پێی زانیاریەکان، چەند جارێک هەوڵی کوشتنی موفتی پێنجوێنی دراوە، بەڵام کەسانێکی نزیک لە موفتی کە موفتیان خۆشویستوە و ڕێزیان لێ گرتووە، توانیوایانە بە نهێنی موفتی ئاگادار بکەنوە و بەو هۆیەوە وەک دایکم دەی گێڕایەوە سەردەمێک لە پێنجوێن دوردەکەوتەوە، تەنیا هاوسەرەکەی ئاگادار دەکردەوە لە شوێنی دورکەوتنەوەی، ئەو کەسانەی کە موفتیان ئاگادار دەکردەوە؛ ئەحمەد دادە ئایشێ، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمەدی نەمر، ئەم کەسایەتییانە ببوونە چاو و گوێی موفتی و ئاگادریان دەکردەوە کە چۆن خەڵکی باسی ئەو دەکەن یان کاتێک پلانی کوشتنیان بۆ موفتی دادەڕشت هەتاوەکوو دوربەکەوێتەوە لە پێنجوێن.
دوای کۆچی دوایی موفتی ژیان بۆ خێزانەکەی هەروا ئاسان نەبووە، نۆ سەر خێزانی لە دوای خۆی جێ هێشتوە، بەتایبەتیی کە کوڕەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدابوون دوانزە سالو یانزە ساڵ، هەر چۆنێک بێت چونەتە سەر دوکانو توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، بەڵام خێزانی موفتی هەر بەچاوێکی نزم سەیر کراون، لە کاتی زەکاتو خێر و قوربانیدا ماڵی مەلا کافر بێ بەش کراوە، ئەو کەسانەشی کە یارمەتییان داون بەدزیەوە یارمەتییان داون.
شێخ لەتیفیش کە موفتی زۆر خۆشویستوە، یارمەتیی کورە بچوکەکەی دەدا هەتاوەکوو بچێتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی سەناعە بخوێنێت. هەرچۆنێک بێت دوو کچو کوڕێکی موفتی توانیان خوێندن تەوابکەنو یارمەتیی ئەوانی تر بدەنو بچنە سلێمانی، سلێمانی بۆ ئەوان ئەمەریکا بووە. بەڵام کچەکانی موفتی داواکاریان کەم بوو لەبەر ئەوەی کچی موستەشار وجاشو خیانەتکار نەبوون، کچی موفتی پێنجوێنی بوون.
هەرکەسە و پارچەیەکی ئەم چیرۆکەی لایە، مەلاکانو پلاندانەرانی کوشتنی موفتیش بە جۆرێکی تر باسی ئەم ڕووداوە دەکەن، بێ شک موفتیش لەسەر ئەم باسە چەند هۆنراوەیەکی نووسیوە، مەخابن هەر لە دوکانەکەیدا سووتاوە و نەگەشتنە بەرگوێمان.
کاتێکیش لە دایکمان دەپرسی بۆچی ناوی ڕابیعایە بۆ کەسێکی نیشتمانپەروەری وەک موفتی ناوێکی عەرەبی هەڵبژاردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە کچەکانی تری ناویان؛ گێلاس، لیمۆ، هەنار، بەهێ، حەپسەیە، لە وەڵامدا بۆی دەگێڕاینەوە کە موفتی سێ کچی دەبێت، هاوژینەکەی وەک هەموو دایکێک ئاواتی کوڕیک بووە، کاتێک کچی چوارەمیان دێتە دنیاوە مەلاکان پێشنیار بۆ خێزانی موفتی دەکەن کە ناوی بنێن ڕابیعە کە لە وشەی چوارەوە هاتووە، بەو پێیە کوڕی بەدوادا دێت، هەرچەندە موفتی لەسەرتاوە ڕازی نەبووە بەڵام بێ دڵی هاوژینەکەی نەکردووە و دوابڕیاری داوەتە دەست ئەو بۆ ناونانی کچی چوارەمی بە ڕابیعە.
لە سەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە هۆنراوەێکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی، توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە بەڵام جێگەی داخە کە بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی ونبوون.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览88,696
HashTag
相关文件: 9
挂钩项目: 124
No specified T2 37
传记
图书馆
库尔德文件
文章
日期与活动
3. 1881
4. 1893
5. 1952
的地方
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1881
Date of Death: 12-06-1952 (71 年份的)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Penjween
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-11-2008
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):08-04-2024
URL
此产品已被浏览88,696
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1108 KB 07-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,460
书籍 19,312
相关文件 97,293
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!