لە ساڵی 1321 هەتاوی واتە 1942ی زایینی لە شاری #سنە# لەدایکبووە. گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی ئاوازی کوردی و #فارس#ییە. ئەو، لە منداڵییەوە هۆگری مۆسیقا بووە چونکە لە بنەماڵەیەکی مۆسیقازاندا پێگەیشتووە. باپیرەی ئیرەج خەلیفە حاجی عەبدولسەمەد عەندەلیبی ژەنیارێکی ناوداری دەف بووە لە شاری سنە و دەنگێکی خۆشی هەبووە، گۆرانی 'باز هوای وطنم آرزوست' لە شاکارەکانی ئەون. ئیرەج باوکی هونەرمەند و ژەنیاری ناسراوی نەی شاهۆ عەندەلیبیە و ئامۆزای جەمشید و محەمەد جەلیل عەندەلیبییە.
ئیرەج لە ساڵی 1965 وە دەستی بە کاری گۆرانی و مۆسیقا کرد و لە ئۆرکێستری ڕادیۆ سنە بە سەرپەرشتی #حەسەن کامکار# زیاتر لە بیست گۆرانی گوتووە.. لە ماوەیەکی کوورتدا ناوبانگی شاری سنە و پاشان سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە و لە ڕێگەی ڕادیۆ سنە و پاشان ڕادیۆ #کرماشان#، ئیرەجی ع. ناوبانگی هونەرمەند عەندەلیبی هێند بەرزبووەوە کە باشووری کوردستانیشی گرتەوە، تا ئەو جێگەی ڕادیۆ کوردی بەغداش کەوتە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی.
یەکەمین گۆرانیی ئەو شوانی شوانی بووە کە لە ئۆرکێستری ڕادیۆ سنە بە سەرپەرشتی حەسەن کامکار و محەمەد ڕەزا لوتفی پێشکەشی کردووە.
هەندێک لە گۆرانییەکانی ئەو ئەمانەن: شوانی شوانی، ڕووناک، شیرین گیانی شیرینم، دەمێک ساقی، نەشمیل نەشمیل، عاشقان، ئەستێرەی بەیان و دایە دایە. ئیرەج هەڵبەستی شاعیرانی کوردی وەک #هێمن#، گۆران، #دڵدار#، #وەفایی# و #قانع#ی کردووە بە گۆرانی.
ڕۆژی یەکشەمە 15ی گوڵانی 1387 (#04-05-2008#) کاتژمێر 2ی بەیانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە تەمەنی 66 ساڵیدا لە شاری #هەمەدان# کۆچی دوایی کرد.[1]