图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,622
图片 105,760
书籍 19,399
相关文件 97,442
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
زەردەشت
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی2
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەردەشت

زەردەشت
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 660 پ.ز لە دایک بووە و لە ساڵی 583 پ.ز لە ناوبراوە.
مێری بۆیس: لەسەرەتای یەکێک لەکتێبەکانیدا لەسەر زەردەشتایێتی دەڵێ: '' زەردەشتاێتی بەهۆی دێرینی و ونبوونی زۆر لەدەقە پیرۆزەکانی ئاینەکە و گۆڕانکارییەکانی بەسەریدا هاتوون دژوارترین بڕوای زیندووە بۆ لێکۆڵینەوەو تێگەیشتنی''. لەڕاستێشدا هەر وەهایە. هەتا ئێستا سەتان کتێب لەسەر ئاینەکە نووسراون، کە مەخابن هیچیان نە بە کوردین و نە لەلایەن شارەزایەکی کوردەوە نووسراون. دەیان نووسەرو شارەزای بیانی کاتێکی زۆری ژیانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئاینەکە تەرخان کردووە. هەر یەک لەو نووسەر و شارەزایانە لەروانگە و ڕێچکەی لێکۆڵینەوەی خۆیەوە سەردەمێکی بۆ زەردەشت و زادەگاکەی دیار کردووە و مشتومڕێکی زۆر لەنێویانیاندا بەرپا بووە کە هەتا ئێستاش بەردەوامە. ناوی زەردەشت و باوکو باپیرو بنەماڵەکەشی، بە شێوەی جیاوز و مانای جیاواز لەسەرچاوکاندا دەکەونە بەرچاو. بۆ نموونە، یۆنانییەکان وەک ''زۆرواستەر'' ناویان هێناوە و زۆربەی نووسەرانی ڕۆژئاواییش دەقیان پێوەگرتووە، فەیلەسوفی ئەڵمانی بەناوبانگ'' نیچە/ نیتشە'' لەکتێبێکیدا '' وەهای گوت زەردەشت'' بە'' زەراثوشترا'' ناوی دەبات، عارەبیش بە''زڕادەشت'' و فارسیش بە زەرتوشت.
بنەماڵەی زەردەشت:
زۆربەی شارەزاو لێکۆڵەرانی بیانی لەسەر ئاینەکە کۆکن لەسەر ئەوەی، زەردەشت کوڕی'' پۆروشاسپ/ پورشاسپ'' ە و لەخێزانی'' سپیتامان / سپیتەمان / ئەسپێنتمان '' ە و دایکی ناوی'' دۆگدوا/ دەخدۆ'' یە، باپیرە گەورەشی ناوی ''هیچتسپ'' بووە. هەندێ لە سەرچاوەی زەردەشتییان، باوک و باپیری دەگێڕنەوە بۆ مەنوچێری پێشدادی. مامۆستا مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستان دا نووسێویێتی(زەردەشت کوڕی پێرسپ، کوڕی کیدا، کوڕی ئاریاک، کوڕی ئاگەند، کوڕی ئاگیر، کوڕی مامیر، کوڕی هەرزیان، کوڕی ئەسپیتەمانە.) گشت سەرچاوەکان دەڵێن زەردەشت، سێ جاران هاوسەرگیری بەستووه. ناوی هاوسەری یەکەم و دووهەمی زەردەشت هەتا ئێستا نەزانراوە، وەلێ ئەوەندە زانراوە کە لە هاوسەری یەکەمیان کوڕێک و سێ کچی هەبووە. کوڕەکەی ناوی ''ئیستواسترا'' بووە و سێ کچەکەش ناویان '' فرینی و پڕیتی و پوروچێستا'' بووە. لە هاوسەری دووهەمی دوو کوڕی هەبووە ناویان'' ئورتتنەتر و هوروچیستەر'' بووە. هاوسەری سێهەمی زەردەشت کە هێچ منداڵی نەبووە ناوی'' هوفوڤی/ هەفوڤی / هووی'' وکچی فرشوسترەی بنەماڵەی '' هووگوا'' بووە.
هەر لایەنەو بەشێوەیەک واژەی زەردەشت، لێکدەداتەوە. لێکۆڵەرە ڕۆژئاواییەکان کە بەزۆری دەقیان بە ناوە یۆنانییەکه'' زۆرواستەر''ە وە گرتووە وا لێکیدەدەنەوە کە زۆرواستەر، مانای'' خاوەن وشتری زۆر'' دەگەیەنێ. دەشا ئەم لێکدانەوەیە جۆرە لۆجیکێک لەخۆبگرێ ئەگەر ئێرانییەکانیش هەر بە''زۆرواستەر'' ناویان هێنابا. بەرای من ئەم لێکدانەوەیە ئەنجامی بێ ئاگاییانە لە زمانی کوردی. نووسەری کورد '' عیمادەدین دەوڵەتشاهی'' لەو بڕوایەدایە کە واژەی زەردەشت لە'' زەرەتاوشەتەرئائی'' یەوە وەرگیرابێت کە '' زەرە'' مانای ''زێڕ'' ەو'' تا'' مانای تابان و درەوشانەوەیە و '' وشەتەر '' بەمانای بارین و'' ئائی'' بەمانای'' هاتن'' دێت و لەزمانی هەورامی کۆندا مانای '' بارین و درەوشانەوەی تیشکی زێڕینی ڕۆژ'' دەگەیەنێ و زەردەشت، نازناوێکە هەوادارانی پێان داوە. عیمادەدین دەڵی'' پیرشالیاری زەردەشتی'' لە بەرهەمەکەیدا بەناوی'' ماریفەت'' زەردەشت بە'' سیمیار'' ناودەبات.
هەندێک لەو بڕوایەدان کە ناوی باوکی زەردەشت'' پورشاسپ'' مانای '' پڕ ئەسپ'' دەگەیەنێ و لەوانەیە پیشەی بەخێوکەر و بە ڕەسەنکردنی''برید'' ی ئەسپ بووبێ.
سەردەمی زەردەشت:
سەردەمی زەردەشت لێکۆڵینەوەیەکی زۆری لەسەر کراوە. وەلێ هەتا ئێستاش شارەزایانی فەرهەنگی ئێرانی دێرین هاودەنگ نین. سەردەمی زەردەشت لەچەند ڕوویەکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و چەند سەردەمێکی زۆر جیاواز و دوور لە یەکدی لەو لێکۆڵینەوانەدا بەدی دەکرێ و خوێنەرەوە ناتوانێ لێیانەوە بە ئەنجامێکی درووست بگات.
هەندێک سەردەمی زەردەشت دەگێڕنەوە بۆ نزیکەی 700 ساڵ پێش سەردەمی ئێستا'' بەواتای پێش لەدایکبوونی مەسیح''، هندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ نزیکەی دووهەزار ساڵ پێش کاتی ئێستا و هەندێکیش بۆ شەش هەزارساڵ و بەرەوژورتریش دەڕۆن.
سەردەمی زەردەشت لەسەر بنەمای ژمارە.
ئەوانەی سەتەی شەشهەم بۆ سەردەمی زەردەشت بەڕاست دەزانن، پشت بەو ژمارە و ڕووداوانە دەبەستن کە لە کتێبە عارەبی و پەهلەوی و هەندێ سەرچاوەی یۆنانیدا هاتوون، ئەوان ئەو باسە مێژووییانەی لەو کتێبانەدا هاتوون بەڕاست دەزانن و ئەنجامگیری خۆیانیان لەسەر بنیاتناوە. ''بوندەهیشن'' کە لەسەردەمی ساسانییەکاندا نووسراوە دەڵێ، کە هەزارەی دەهەم گەیشت و زەردەشت لەلایەن پەروەردگارەوە کرا بە پەیامبەر، گشتاسپ دوای ئەوەی چووە سەر ئاینەکەی 90 ساڵی دیکەش فەرمانڕەوایی کرد، دواتر ژمارەی ساڵانی هەر فەرمانڕەواێکی ئێرانی هەتا کۆتایی فەرمانڕەوایی دارای سێهەم بەدەستی ئەسکەندەر، تۆمار کردووە کە کۆی هەمووی دەکاتە 258 ساڵ. بیڕۆنی و مەسعودیش هەمان ڕۆژگاریان بۆ نێوان زەردەشت و ئەسکەندەر داناوە. لێرەدا مەبەست لەسەردەمی زەردەشت ئاشکرا نییە، نازانین مەبەست لەسەردەمی لەدایکبوونیەتی یان سەردەمی بڵاوکردنەوەی نامەکەیەتی کە 40 ساڵیان بەینە. بە هەمان شێوە، سەردەمی ئەسکەندەریش ڕوون نییە. پڕۆفێسۆر'' هێنینگ'' لەو باوەڕەدایە مەبەست لەسەردەمی ئەسکەندەر، ساڵی مردنی دارای سێهەمی دوا پادیشای هاخامەنشییەکانە. هێرتسفیڵد؛ لەو بڕوایەدایە کەمەبەستی مێژووەکە لەدایکبوونی زەردەشت بێت. بەهەرحاڵ، ئەوانەی پشتگیری ئەم مێژووەش دەکەن لەناوخۆشیاندا مشتومڕیان هەیه. جگە لەوەش بەڵگەی ئاڕهیۆلۆجی تازە بەدەستەوەن کە سەردەمی زەردەشت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆنتر. لێرەدا شایانی باسە ئاماژە بۆ ئەوە بکەین کە ئاڕهیۆلۆجیستی ڕووسی'' ڤیکتۆر ساریانیدی'' لە ساڵی 1978-1979 دا لە'' تیلیان تەپە'' لە باکووری ئەفگانستانی ئێستا، ئاگر گەدەیەکی زەردەشتیانی دۆزیوەتەوە کە سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زێدە لە 1000 ساڵ پێش سەردەمی نوێ''پێش هاتنی مەسیح''. ئەمەش بە تەواوی بیرۆچکەی پان ئێرانی 600 ساڵ پێش سەردەمی نوێ پووچ دەکاتەوە.
کۆمەڵێک لێکۆڵەرانی دیکەش پشت بەئەو ژمارانە دەبەستن کە لە باس وخواس و سەرگورشتە یۆنانییەکاندا هاتوون مێژوو نووس ''خانتوس''ی لیدی کە هاوچەرخی ئەردەشێری هەخامەنشی بووە نووسیوێتی (زەردەشت 600 ساڵ پێش داگیرکردنی یۆنان لەلایەن خشایەر شاوە، ژیاوە). هەندێ سەرگورشتەی یۆنانی دیکە سەردەمی زەردەشت دەگێڕنەوە بۆ 6000 ساڵ پێش پلێتۆ / ئەفلاتون و هەندێکیش بۆ 5000 ساڵ پێش شەڕی یۆنان و تڕۆیا '' تەڕوادە''. بە شێوەیەکی گشتی ئەو زانایانەی لەسەر باسە یۆنانییەکان بۆچوونی خۆیان بنیاتناوە، زیاتر پشتگیری600 ساڵەکەی خانتوس دەکەن.
شەهبازی: پشتبەست بەنووسینەکانی ''بێڕوونی'' ئەوسەردەمەی خانتوس دەستنیشانی کردووە بە ڕاست دەزانێ و بەو پێیەش سەردەمی زەردەشت دەگەڕێنێتەوە بۆ 1080 ساڵ پێش کاتی سەردەم. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێش.(ئەگەر سەتەی حەوتەمی پێش سەردەمی نوێ، سەردەمی زەردەشت بووبێ وەک ئەو ڕا پشتبەستانەی بەو مێژو و ژمارانەی لە بوندەهیشندا هاتوون، ئەوا دەبوو لە گاتاکاندا ئاماژەیەک بۆ ئێزدانەکانی بابلی و ئاشوری بکرایه. وەلێ بە پێچەوانەوە، نە ئەو میللەتانەو نە ئێزدانەکانیان باسیان نەهاتووە، لە هەمان کاتیشدا بە ڕوونی ناوی ئێزدانەکانی هیندستانییەکان هاتووە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمێکی پێشتر........نووسەر.)
دیۆژنس لاریتۆس: پێش 200 ساڵ لەسەردەمی ئێستادا ژیاوە وپشتبەست بەو دەستنووسانەی'' ئیکسان تۆس'' کە کۆنترین نووسەری یۆنانیی بووە ناوی زەردەشتی هێنابێ، سەردەمی زەردەشتی گێڕاوەتەوە بۆ 6000 ساڵ. جگە لەوەش، هیرمۆدۆرەس و ئەڕستۆ و باقی شاگردەکانی '' پلێتۆ / ئیفلاتوون'' سەردەمی زەردشت دەگێڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ پێش مردنی پلێتۆ، بەواتای 6347 ساڵ پێش سەردەمی ئێستا.
پلینیۆس: ناسراو بە پلینیۆسی ڕۆمی مەزن، لە کتێبەکەیدا '' مێژووی سرووشت'' نووسیویەتی، موساچەند هەزارساڵ دوای زەردەشت هاتووە. پلوتارکیش سەردەمی زەردەشت دەگێڕێتەوە بۆ 5000 هەزارساڵ پێش جەنگی تڕۆیا. ڤۆڵتێریش سەردەمی زەردەشتی بە شەش هەزارساڵ پێش سەردەمی '' کۆڕش'' زانیوە.
بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین ناوی زەردەشت لە ساڵەکانی نێوان''571- 545 '' ی پێش سەردەمدا وەک زانایەکی وڵاتی میدیا ناوی هاتووە، و زەردەشتایێتیشیان بە '' تاو کۆان'' بەواتای، ئاینی ئاسمانی، ناوبردووه.
سەردەمی زەردەشت بەپێی نزیکی زمان و بەڵگەی مێژوویی
بەڵگەی مێژوویی و نزیکی زمان، ڕێگەیەکی دیکەیە هەندێک لە شارەزایان بۆ دەسنیشانکردنی سەردەمی زەردەشت پەنایان بۆ بردووە. شارەزایانی وەک '' وزندۆنگ و شێدەر و مایەر و بۆیس'' بە پەنابردن بۆ بەڵگەی مێژووی و زمانەوانی، سەردەمی زەردەشت دەگێڕنەوە بۆ زێدە لە هەزار ساڵ پێش مەسیح و'' بارتەلۆمه'' ش دیگێڕێتەوە بۆ 900 ساڵ پێش هاتنی مەسیح. ئەم بۆچوونەش لەسەر بنەمای لێکدانەوەی'' یەشتە'' دێرینەکانی ئاوێستاوە هاتووە. بۆیەکە'' باڕۆ'' دەڵێ(ئەو زانیاریانەی لەناو یەشتەکاندا هاتوون هەموویان پێوەندیان بە خۆرهەڵاتی ئێرانەوە هەیە. هیچ زانیارییەکی لەسەر شوێنەوار و ڕووداوی خۆرئاوای ئێرانیان تێدا نییه، لەبەر ئەوە ئەو بەرهەمانە، بە واتای یەشتەکان، بەرهەمی ڕۆژهەڵاتی ئێرانیانن پێش کۆچکردنیان بۆ خۆرئاوای ئێران.) جگەلەوەش نەبوونی ناوی ماد و فارس لە نووسراوە ئاشورییەکاندا هەتا نیوەی سەتەی نۆهەم دەکاتە بەڵگەیەکی دیکە. لەبەر ئەو هۆیانە باڕۆ سەردەمی زەردەشت دەگێڕێتەوە بۆ 1100 ساڵ پێش سەردەمی نوێ. لەلایەکی دیکەشەوە دەیەوێ بڵێ زادەگەی زەردەشت ڕۆژهەڵاتی ئێرانە نەک ڕۆژئاوای ئێران وەک هەندێک لەشارەزایان ئاماژەیان بۆ کردووە.
مێری بۆیس: شارەزایەکی ئاینی مازدانیانیزمە و دەڵێ(ناتوانرێ سەردەمی زەردەشت بە تەواوی دەستنیشان بکرێ، لەبەر ئەوەی لەسەردەمێکدا ژیاوە کە سەردەمی بەردینی نەتەوەکەی بووە. زمانی گاتاکان زمانێکی زۆردێرە و نزیکە لە زمانی'' ڕیگ ڤێدا/ ڕیگ وێدا'' ی ئاینی هیندۆیزم کە لە 1700 ساڵ پێش سەردەمی ئێستاوە نووسراون. هەروەها دەڵێ وێنەی ئەو دنیایەی زەردەشت لە گاتاکاندا کێشاوێتی، وێنەی کۆمەڵگەیەکی دەوری بەردە.....لەوانەشە خەڵکی ئاوێستا زمان خەڵکێکی هەژارو دوورەپەرێز بووبن و بە زوویی پێشڤەچوونەکانی سەردەمی مس کاریگەر نەبووبێ لەسەریان. لەبەر ئەوەش هەر دەتوانین ئەوەندە بڵێین کە زەردەشت لە نێوان ''1700- 1500'' ساڵ پێش سەردەمی ئێستا ژیابێت.)
بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی سکۆلار و لێکۆڵەرانی ئاینەکە سەردەمی زەردەشت دەگێڕنەوە بۆ زێدە لە هەزار ساڵ پێش سەردەمی ئێستا، ئەوانەی سەردەمەکەی دەگێڕنەوە بۆ 600 ساڵ پێش سەردەمی نوێ، بەڵگەکانیان زۆر لاوازە و بەشێوەیەکی سەرەکی لە بوندەهیشنەوە کەلەسەردەمی ساسانییەکاندا نووسراوە سەرچاوەی گرتووه. سکۆڵارە ڕۆژئاوییەکان زۆر بەشک و گومانن لە نووسراوە ساسانییەکان، لەبەر ئەوەی لایان ئاشکرابووە کە ئاینەکەیان بۆ دەستکەوتی سیاسی بەکارهێناوە.
بە بۆچوونی شارەزایانی زمانە ئێرانییەکان، سروودەکانی زەردەشت شێوازە زمانێکی زۆر دێریان هەیە کە ئێستا لە ئارادا نەماوە و ناویان ناوە زمانی ئاوێستایی، هەندێک لە شارەزایانی ئاینەکە دەیگێڕنەوە بۆ سەردەمی هیندۆ ئەورووپایی یەکان.
زمانی گاتاکان زۆر نزیکە لە زمانی'' ڕیگ- ڤێدا''وە جا لەبەر ئەوەی ڕیگ- ڤێدا نزیکەی 1700 ساڵ پێش کاتی سەردەم نووسراوە، بۆیە ئەو شارەزایانەی پشت بە زمانی گاتاکان دەبەستن لەو بڕوایەدان، سەردەمێ زەردەشتیش لەنێوان'' 1700 تا 1500'' سالان پێش کاتی سەردەم بووبێت.
بەکورتی وبە شێوەیەکی ڕوونتر دەتوانین بۆچوونی شارەزاو لێکۆڵەران لەسەر سەردەمی زەردەشت، لەسەر بنەمای میتیۆلۆجیای ئێرانی، سەرگورشتە یۆنانییەکان، '' ئاڕهیۆلۆجی و فیلۆلۆجی'' هەروەها مێژوویی و تڕادیسیۆناڵ(بەواتای نووسینە پەهلەویەکان و دوای هێرشی عارەب)، بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بکەین.
سەردەمی زەردەشت بە پشتبەستن بە میتیۆلۆجیای ئێرانی.
ئێچ. ئێس. سپێنسەر......ئینسایکلۆپیدیای ئاریان....................................7129 ساڵ پێش سەردەمی نوێ
جەی.کەی. کاتڕاک.......پشتبەست بە شاهنامە.......................................6600
پیتەوالە...........................................................................................6312
لەسەر بنەمای سەرگورشتە یۆنانییەکان.
خانتوسی لیدی.................................................................................. 6480
ئیۆدۆکسۆس و پلینوس لە زاری''ئەریستۆتالەوە......................................6350
هێرمۆدۆڕەس.......................................................................................6200
پلوتارک.............................................................................................6000
لەسەر بنەمای ئاڕهیۆلۆجی و فیلۆلۆجی
کاڤۆسجی وبهاروچە................................................................4000 – 6000
فیرۆز ئازارگۆشاسپ.............................................................................3500
ئەسکەرۆف، لەسەر بنەمای دۆزینەوەیەکی ئاڕهیۆلۆجی لە ئوزبێکستان
ساڵی 1984........................................................................................2000
لەسەر بنەمای زمانی ڕیگ ڤێدا و کۆچی ئارییەکان.......................1500 - 2000
مۆڵتن.......................................................................................900 -- 1800
زەبیح بەهرۆز، لە ڕێگەی تیکنۆلۆجیای ئەستڕۆلۆجییەوە...........................1767
جەی. ئاشتیانی، لەسەر سەردەمی ڕیگ وێدا و گاتاکان..................1400 –1700
میلس.................................................................................................1500
مێری بۆیس.............................................................................1000 – 1400
تۆماس بۆڕۆ، بەلێکدانەوەی فرەوەردین یەشت و کۆچی ئارییەکان...1100-- 1200
لە ڕوانگەی مێژوویی یەوە
شاپور شەهبازی، بەهۆی نووسراوە فارسییەکانی دوای ئەسکەندەرەوە.........1080
پورداوود.............................................................................................1080
دهالە................................................................................................ 1000
لومێڵ، لەسەر بنەمای نووسینی سەر '' پاپیر'' ە میسریە کۆنەکان..............1000
ڕادوڵف و دەنخەر و گێڵدنەر و جاکسن.....................................................1000
ویزندۆنک..................................................................................900 – 1000
بارتەلۆمە و ویدنگرین.............................................................................900
ڕوانگەی تڕادیسیۆناڵ:
تڕادیسیۆنالەکان ئەوانەن پشت بە باسەکانی بوندەهیش دەبەستن وەک لەپێشدا باسمان لێوە کرد
ئی. دبلیو. وێست.............................................................................583 – 660
دەبلیو.بی. هێنینگ..........................................................................541 – 650
هێرتزفیڵد.......................................................................................550 – 570
لەم تابلۆیەی سەرەوەدا دەردەکەوێ که، جگە لە تڕادیسیۆنالیستەکان، هەموو ئەوانی دیکە سەردەمی زەردەشت دەگێڕنەوە بۆ زێدە لە هەزار ساڵ پێش سەردەمی ئێستا.
زادەگای زەردەشت
زادەگای زەردەشت وەک سەردەمەکەی مشتومڕی لەسەرە، بەپێی سەرچاوە پەهلەوی وعارەبییەکان کە من لەو بڕوایەدام سەرچاوە عارەبییەکانیش هەر لە سەرچاوە پەلەوییەکانەوە زانیارییەکانیان وەرگرتووە، خاکی ''ئێرانفاج/ ئیرانواج/ ئیرانویج'' کە لەدەقە ئاوێستاییەکاندا ناوی هاتووە و مانای نیشتیمانی هۆزە ئێرانییەکان دەگەیەنێ. لەو خاکەدا'' ئەهورا مەزدا'' ئاینەکەی بە زەردەشت ڕاگەیاندووە، ئەو سەرچاوانە ئێرانفاج بە ناوچەی ئازەربایجانی ئێستا دەزانن.
بەلای ئەم بۆچوونەوە، ئاینەکە لە ناو کۆمەڵگەی '' موغان'' دا سەری هەڵداوە کە لەناوچەی ماد دا ژیاون. بەڵام زەردەشت لەکۆچکردندا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئێران چوەو لە شاری بەڵخ گیرساوەتەوە. هیڕۆدۆت، میژوو نووسی بەناوبانگی یۆنانیش تیرەی مۆغی وەک یەکێک لە شەش تیرەکەی ماد ناوبردووە. وەلێ زۆر لە شارەزایانی ڕۆژئاوایی بە هۆی بەڵگەی زمانەوە، ئازەربایجان بەزادەگای زەردەشت نازانن. بەڕای ئەوان زمانی ئاوێستا بە بەراوردکردنی لەگەڵ زمانەکانی دیکەی ئێراندا، زمانێکە زیاتر پێوەندی بە ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە هەیە. بەڕای ئەوان زمانی ئاوێستا پێوەندی بناغەیی زمانەوانی لەگەڵ واژەکانی زمانی فارس و ماد دا نییە.
موسا خوڕنی، مێژوو نوسی ئەرمەنی کەلەسەتەی پێنجەمی سەردەمدا ژیاوە ناوی ناوچەی ''توور'' ی لە خوارزمدا بردووە. ئێرانی ناس '' مارکوات '' موسا خوڕنی بەڕاست دەزانێ و بە بۆچوونی مارکوات وشەی'' تویرا'' و ''تورانی'' یەکن. هەندێ نووسەری کۆنی دیکەش وەک '' بێیلی و هێنینگ'' پشتگیری مارکواتیان کردووە.
نیۆلی: بۆچوونێکی جیاوزی هەیە کە بۆچوونەکەی مارکوات پووج دەکاتەوە. بە بۆچوونی نێۆلی زادەگای زەردەشت لە نێوان هیندوکوش و هامون هێرماند دا بووە. نیۆلی پشتی بە ناوە جیۆگڕافیاییەکانی ئاوێستا و نووسینە یۆنانییەکانی دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ئێران نووسراون، لەگەڵ قووڵی نەریتی زەردەشتاێتی لە سیێستان بەستووە. بەڕای مێری بۆیسیش زادەگای زەردەشت باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی دێرینە. بەواتای ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە بۆچوونی نووسەری بەناوبانگی #کرماشان#ی '' عیمادەدین دەوڵەتشاهی''، زەردەشت یەکەمجار ڕوودەکاتە زۆزانی'' ئەوشێدرینە'' کە ئێستا وەک'' ئاوێدەر یان ئاویەر'' ناودەبرێ، دواتر دەچێتە چیای ''هۆگر'' کە دوواتر ناوبراوە بە چیای'' هەژیر، هەجر، هەجیر'' ئەو ناوچەیەش ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە '' دینەوەر'' بەناوبانگە. شوێنی کۆشکی پادیشا ''کەی گوشتاسپ'' کە ئاینی بەهدینی پەژیراند و بووە پاڵپشتی زەردەشت، ئێستا لە باژێڕی ''سەحنە''یە و لەو سەردەمەدا بە'' شاهێندژ – شایییندژ – ساییندژ'' بەناوبانگ بووە.
بە بۆچوونی زمانناس '' محەمەد ئەمین هەورامی'' ئاویەدەر، یەکێک لەو جێگا پیرۆزانە بووە کە زەردەشت لە هاتوچۆی نێوان '' شیز '' و '' #لوڕستان#'' دا چەند ڕۆژێک بۆ پشوودان ماوەتەوە و لەهاتوچۆ دا بە لێواری ڕوباری سیروان دا تێپەڕیوە. بە باوەری ئەو، گوندی بەڵخە لە هەورامان لەسەر سنوورە دەستکردەکەی ئێران و ئێڕاقەو ئێستاش ماوە. سەردەمی خۆی باژێڕێکی مەزن بووە و کۆشکی بەناوبانگی '' کەی گوشستاسپ'' ی لێبووە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览30,763
HashTag
挂钩项目: 38
传记
图书馆
图像和说明
库尔德文件
文章
日期与活动
杂项
缔约方组织
考古的地方
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-0660
Date of Death: 00-00-0583 (77 年份的)
No specified T3 82: Urumiya
人键: 宗教
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-12-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):20-05-2024
URL
此产品已被浏览30,763
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.19 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,622
图片 105,760
书籍 19,399
相关文件 97,442
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!