图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆماری ئارارات
小组: 缔约方组织 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
2 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English2
عربي3
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆماری ئارارات
缔约方组织

کۆماری ئارارات
缔约方组织

یەکەم کۆماری کوردییە کە خۆی ڕاگەیاندبێت. کەوتبووە ڕۆژهەڵاتی تورکیای ئێستاو پارێزگای ئاگری ناوەندەکەی بووە. کۆماری ئارارات کە لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە سەرکردایەتی دەکرا، لە ساڵی 1927 سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری ڕۆژەڵاتی تورکیا.
شۆڕشی ئاگری لەلایەن ئیحسان نوری پاشاوە سەرکردایەتی دەکرا. لە تشرینی یەکەمی 1927، لادێیەکی نزیکی چیای ئارارات وەک پایتەختی کوردستان دەستنیشانکرا. خۆییبوون بانگەوازی بۆ زلهێزەکانو عوسبەتولئومەم کردو پەیامی بۆ کوردەکانی عێراق و سوریاش نارد، تیایدا داوای هاوکاری کردبوو. پوختەیەکی مێژوویی سەرەڕای سەرنەکەوتنی شێخ سەعید و ئازادی، بیرمەندو سەرکردە نەتەوەییەکانی کورد بەردەوامبوون لە بەرنامەداڕشتن بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ. زۆرێک لەم نەتەوەخوازانە لە تشرینی یەکەمی 1927 کۆبوونەوەو نەک هەر سەربەخۆیی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، بگرە خۆییبوونیان وەک " ئۆرگانی باڵای نەتەوەیی کە هەموو دەسەڵاتێکی تایبەتی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی هەبێت" ڕاگەیاند. سەرکردایەتی ئەم ڕێکخراوە تازەیە باوەڕی وابوو کە کلیلی سەرکەوتنی خەبات بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ لە وەفاداری خێڵەکیی دا نیە، بەڵکو لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی گونجاوی ئەوتۆوە دێتە دی کە بەرنامەبۆدانراوو ڕێکخراوبێت. سەرەڕای بێزارییان بەرامبەر ڕژێمی کەمالیستەکان، نە بریتانیاو نە فرەنسا پشتگیرییەکی بەرچاوی خۆییبوونیان نەکرد. بەپێی "سەفرەستیان"، هێزە ئەوروپییەکان لە کاتێکدا پشتگیریی سەربەخۆیی کوردەکانیان کردووە، کە لەلایەن ڕاپۆرت و میدیای تورکییەوە مەیلیان درابێتێ. بە یارمەتییەکی کەمەوە لە ئەوروپاوە، دواجار خۆییبوون کۆمەک کرا لەلایەن فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنی، شای ئێرانو هاوڕێ کوردەکانیان، وەک شێخ ئەحمەدی بارزانی، سەرۆکی خێڵی بارزانیەکانی باشووری کوردستان. کوردەکانی سوریاش یارمەتی خۆییبوونیان دا، ئەمەش لە ڕێگەی بڕیینی هێڵەکانی شەمەندەفەر، تاڵانکردنی لادێی تورکەکانو دەستدرێژیی چەکدارانە. لە ساڵی 1928 دا، ئیحسان نوری پاشا گروپێکی بچوکی سەربازی کۆکردەوە کە بە چەکی هاوچەرخ چەکدارکرابوونو خولو تاکتیکی سەربازی پیادەیان بینیبوو. ئەم هێزە شۆڕشی خۆییبوونی دەستپێکرد بە ڕۆیشتنیان بەرەو چیای ئارارات. نوری و پیاوەکانی نەک تەنیا سەرکەوتنو گەیشتنە ئارارات، بەڵکو توانیان شارەکانی بەتلیس، وانو زۆربەی ناوچەکانی نزیکی دەریاچەی وان پاکبکەنەوەو ناوچەیەکی بەرچاو بۆ بەرگری کوردیی دابمەزرێنن. لەپاڵ چەک، ڕێکخستنو توانایانەوە، هێزی کوردەکان زیادی دەکرد بەهۆی شۆڕشەکەیانەوە. هەرچەندە سوپای تورک هەوڵی دا شۆڕشەکە هەر لە سەرەتاوە، ساڵی 1927، دابمرکێنێتەوە، هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو لەبەر ئەوەی ئێران هاوکاری نەئەکردن، ئەمە لەکاتێکدایە کە چیای ئارارات لە سەر سنووری نێوان ئێرانو تورکیایە. بە هاتنی ساڵی 1930، تورکەکان توانیان سەرکەون. لە مانگی مایس دا دەستیان پێکرد. سوپای تورک بە شێوەیەکی شەڕەنگێزانە دەوری چیای ئاراراتیان داو تا کۆتایی مانگی حوزەیران زیاد لە 10 هەزار سەربازیان بردە ئەوێ. ژمارەی هێزەکانی هەردوولا لە زیادبووندا بوو، چونکە خێڵە کوردەکانیش لە پەیوەندیکردندا بوونو نزیکەی 60 هەزار سەربازی تری تورک لەلایەن حکومەتی تورکەوە بانگکران. سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی زیانەکان، بەرگرییەکەی خۆییبوون وردەوردە کەمبوونەوەی پاڵپشتی هەرێمیی بەخۆوە بینی، بەهۆی فشاری حکومەتی تورکیا، ئیدارەی فرەنسی لە سوریاو بریتانی لە عێراق، زۆربەی یارمەتییەکانی باشوور سنووردارکران. پێش پێداگرییەکەی تورکەکان، هێزێکی پاڵپشتیی بارزانەکان لە باشووری کوردستانەوە بە 500 ئەسپ سوارەوە لە ناوچەی موسڵەوە لەلایەن "شێخی بارزان"ەوە گەیشتن. سەرۆک خێڵی تریش، بۆ نمونە هاچۆو سمکۆ، لە سوریاوە، لە ساڵی 1930 بۆ یارمەتیدانی خۆییبوون گەیشتنە ناوچەکە. هەرچۆنێک بێت گەورەترین زیان لە شۆڕشەکەی خۆییبوون لە ئارارات لە ئێرانەوە پێی گەیشت. هەرچەندە لە سەرەتادا پاڵپشتی بەرگریی کوردی بوو، حکومەتی ئێران نەیتوانی ڕێگری لە سوپای تورک بکات کە بە مەبەستی تەوقکردنی چیای ئارارات چوونە خاکەکەیەوە. سەربازە ئێرانییەکانی سەر سنووریش سنووری ئێران - تورکیایان داخست بەسەر هەر گەشتیارێکدا، بەو خێڵە کوردانەشەوە کە هەوڵیان ئەدا یارمەتی شۆڕشەکە بدەن. ئێران دواجار بەتەواوی ملکەچی داوای تورکەکان بوو سەبارەت بە پرۆسەکە بەوەی مامەڵەی کرد بەو زەوییانەی چواردەوری چیای ئارارات بەرامبەر بەو زەوییە تورکییانەی نزیک قوتورو بەرزیرگان. ئەو شۆڕشە ڕێکخراوەی چیای ئارارات لە پاییزی 1930 دا شکێنرا، هەرچەندە تورکەکان تا بەهاری دواتر چاوەڕێیان کرد بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکە بۆ سەرکوتکردنی هەر نەیارێکی خێڵەکی. هەروەک ئەنجامی ڕاپەڕینە کوردییەکەی پێشووتر، حکومەتی تورک بێبەزەیی بوو بەرامبەر شۆڕشگێڕەکان. سەرەڕای شکست، خۆییبوونو شۆڕشی ئارارات لە سێ خاڵدا بۆ مێژووی پێشمەرگە گرنگن. یەکەمیان، ئەوە یەکەمجار بووە هێزێکی چەکدار دابمەزرێنرێت تایبەت بە ئامانجی نەتەوەخوازیی کوردی. کاریگەریی سەرۆک خێڵەکان وەک سەرکردەیەکی سوپایی وردەوردە کەمئەبووەوە بەرامبەر بە بیرۆکەی نەتەوەخوازیی کە بووە هۆکارێکی گرنگتر بۆ چالاکییە سەربازییەکانی کورد. دووەم، شۆڕشی خۆییبوون دەرخەری گەشەی پەیوەندیەکان بوو لەنێوان خێڵی بارزانی و نەتەوەخوازیی کوردی. هەرچەندە مەلا مستەفای بارزانی لە شۆڕشەکەی شێخ مەحمود دا بەشدار بووەو چاوی بە شێخ سەعیدیش کەوتووە، ئەو یارمەتییە سەربازییەی لەلایەن خێڵی بارزانییەوە گەیەنرایە خۆییبوون (کە شێخ ئەحمەد ڕێبەری بوو، و مەلا مستەفا سەرکردایەتی ئەکرد) یەکەمین هاوکاری لەوچەشنە بووە لە مێژووی کوردا. ئەم ئاستەی هاوکاری بەردەوام بووە تا دواتر وەک پێشمەرگە دەرکەوت، بەتایبەتی لە سەردەمی بارزانییەوە، ئەتوانرێ بۆ پاراستنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردەکان بانگ بکرێن. خاڵی کۆتاییش ئەوەیە کە شۆڕشی خۆییبوون شێوازێکی نوێی هاوکاری نێودەوڵەتیی دژی کوردەکان هێنایەکایەوە. دواتر گۆڕینەوەی زەوی لەنێوانی دوو وڵاتی دراوسێدا دەبینرێتەوە کە سەرەڕای جیاوازییان، بۆ سەرکوتکردنی توانای سەربازیی کوردەکان ڕێکدەکەون.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览15,641
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
挂钩项目: 5
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 82%
82%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-01-2009
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):02-09-2012
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览15,641
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!