لەساڵی (1948) لەشاری کۆیە لەدایکبووە. بەشداری شۆِرشی ئەیلولی کـردووەو لەساڵی (1974) فەرماندەی یەکێک لەرِەتلەکان بووە لەماکۆک. ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لەشەرِەکانی شیشارو ماکۆک و دەشتی کۆیە. ساڵی (1976) پەیوەندیکردووە بەرِێکخستنە نهێنییەکانی (ی.ن.ک) لەناوشارو بووە بەلێپرسراوی دەستە چەکدارە نهێنییەکان و چەندین چالاکی چەکدارانەی نهێنی لەناوشاردا ئەنجامداوە. ساڵی (1977) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمەوە ئاشکرادەبێت و پەیوەندیدەکات بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. لەبەر لێهاتوویی خۆی، هەر زوو دەکرێتە فەرماندەی هێزی دەشتی کـۆیـەو خــۆشـناوەتـی تـا لــەرِۆژی (11-08-1979)دا لەداستانە خوێناویی و نەبەردییەکەی قورِەبەرازەدا لەگەڵ هاورِێکانیدا شەهیدبوو.