图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,999
图片 106,359
书籍 19,330
相关文件 97,305
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نەسرین قاسملۆ- هێلینا کرۆلیج
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەسرین قاسملۆ- هێلینا کرۆلیج

نەسرین قاسملۆ- هێلینا کرۆلیج
هێلین قاسملو، ناسراو بەنەسرین قاسملو، هاوسەری د.عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشوی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ڕێکەوتی #10-03-2023# کۆچی دوایی کردووە.
نەسرین قاسملوو کە ناوی ڕاستەقینەی لێنا بوو لەسەروەختی قەیرانە گەورەکەی دەیەی 1933دا لەپراگی پایتەختی چیکوسلۆڤاکی لەدایکبوو، هێشتا زۆر منداڵ‌ بوو، کە باوک و دایکی لێک جیابوونەتەوە، تەمەنی 6 ساڵ‌ بوو دایکی کوژرا، باوکی زۆر لەخەمی ئەمدا نەبوو، ڕادەستی هەتیوخانەی کردووە، ئەو منداڵی و مێردمنداڵییەکی پڕ لە خەم و دڵتەنگی بەسەر بردووە، لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر و لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر بەدوای کارو خوێندندا وێڵ‌ بووە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2389/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=نەسرین قاسملۆ-هێلینا کڕۆڵیج=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2389/0001.JPG=KTML_Photo_End=
دوای جەنگی دووەمی جیهانی کە کۆمۆنیستەکان لە چیکۆسلۆڤاکیا هاتنە سەر حوکم، دەروی لێکرایەوە و لە زانکۆ وەرگیرا، قەدەری ڕۆژگار ئەم کچە قژکاڵە ئەوروپییە، بەکوڕە کوردێک دەناسێنێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ ڕوویکردووەتە پراگ. ئەم کوڕە کوردە باڵابەرز و کەشخەیە کە ناوی #عەبدولڕەحمان قاسملۆ# دەبێت، ژیانی لە ژیانی لێنا نەدەچوو، لە بنەماڵەیەکی فیوداڵییەوە هاتبوو، کوڕی گەورە ئاغایەکی ناوچەی #ورمێ‌# بوو بەناوی محەمەد ئاغای قاسملۆ، پایزی 1952، لەپراگ لەئاهەنگێکدا لەگەڵ‌ لێنا یەکتر دەناسن و لە یەکەم بینینەوە دەبنە عاشق و خۆشەویستی یەکدی، ئەوکات قاسملۆ تەمەنی 20 ساڵ‌ و لێنا 17 ساڵ‌ دەبێت، زۆر ناخایەنێت لەناو باڵوێزخانەی ئێران مەلایەکی ڕێکپۆشی شیعە مەزهەب لەیەکتریان مارە دەبڕێت و ئیتر 37 ساڵ‌ بە یەکەوە تاڵی و شیرینی ڕۆژگار بەڕێدەکەن.
عەبدولڕەحمان کەڵکەڵەی سیاسەت و بیری چەپ لە مێشکیدا بوو، بۆیە بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ ئێران، سەرەڕای ئەوەی پوری ئامۆژگای لێنا دەکات کە دوای ئەم موسڵمانە ڕۆژهەڵاتییەی هاوسەری نەکەوێت و ژیان لەخۆی تاڵ‌ نەکات، بەڵام لەگەڵی دەڕوات بۆ تاران.
لێرەوە قۆناغێکی نوێی ئەم ژنە دەست پێدەکات، لە ژیانی ئاوارەیی و حەشارگەی نهێنی و چەرمەسەرییەدا، ئەو شەیدای هەڵبەستەکانی عومەری خەیام دەبێت، پاش ماوەیەک دەچنە ماڵەباوانی عەبدولڕەحمان لە ورمێ‌ و لەوێ‌ زیاتر هەست بە بەریەککەوتنی کلتوورەکان دەکات، ئەوەی بەلایەوە سەیرە فرەژنییە، کە محەمەد ئاغا بەقسەی نانەخانی دایکی قاسملۆ 25 ژنی هێناوە و تەنەنات سەری لەوەش سووڕدەمێنێت کە محەمەدئاغا بە بەر چاوی ژن و منداڵەکانییەوە بەمیش دەڵێت خوشکت هەبێت دەیهێنم!
دوای ئەوە لێناو دوو کچەکەی بەقاچاغ بەرەو باشووری کوردستانی هەڵدێن و سەرەتا لە #سلێمانی# دەگیرسێنەوە، لەوێشەوە بەجێبێکی شەقوشڕ دەبرێن بۆ بەغدا، هەشت مانگ لەچاوەڕوانیی وەرگرتنی ڤیزەدا لە بەغدا لەگەڵ‌ ئەسپێ‌ و کوێرەوەری بەسەردەبات.
لێنا دیسان لە بەغدا بینینی ئەو ژنە کڵۆڵ‌ و بێدەرەتانانە ئازاری دەدات کە کەمتر لەپیاو سەیر دەکرێن، ئەو باس لەوە دەکات کە لەم کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیانەدا قەدر و ڕێزی ئەو ژنانەی کچیان دەبێت، بارتەقای ئەو ژنانە نییە کە کوڕیان دەبێت. بە بۆچوونی لێنا، هەرچەندە عەبدولڕەحمان لەو بارەوە یەکێک لە مرۆڤە دەگمەن و هەڵکەوتەکان بوو، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لەپیاوەکانی دیکە، داوای لەلێنا دەکرد کە وەکوو ژنێکی گوێڕایەڵ‌ و خاکەڕا، واتە ژنێکی موسوڵمان هەڵسوکەوت بکات.
ئەو ڕۆژگارەی لە بەغدا لە حەشارگەیەکەوە بۆ حەشارگەیەکی تر دەچێت، لە حەشارگەیەکدا ناچار دەکرێت لەگەڵ‌ سێ‌ پیاوی گەنج بمێنێتەوە کە یەکێکیان خوێندکاری بواری یاسا بوو، زانکۆی بەحێهێشتبوو، لەدەست پۆلیس ڕایکردبوو، پیاوێکی میهرەبان بوو ناوێکی خوازراوی هەبوو، بەڵام ناوە ڕاستەقینەکەی #جەلال تاڵەبانی# بوو.
هەر کاتێک لێنا حەشارگەکەی دەگۆڕی، دەبوو ناوەکەشی بگۆڕێت، هەر یەکەم شەوی گەیشتنی بە حەشارگە نوێیەکەی، ئەو سێ‌ پیاوە گەنجە دەکەونە خۆیان ناوێکی خوازراو بۆ لێنا بدۆزنەوە. دواجار، مام جەلال بڕیاری کۆتایی دەدا و دەڵێ‌ ناوی تۆ نەسرینە. نەسرین ناوی گوڵێکی سپییە کە لەشاخەکان دەڕوێ‌ت، تا ئێستاش کوردەکان بەو ناوەوە دەیناسن.
ساڵی 1958، #مەلا مستەفا بارزانی# لە ڕێی گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەتەوە بۆ ئێراق ماوەیەکی کوورت لەپراگ لادەدات و بۆ نانی ئێوارە میوانی بنەماڵەی قاسملۆ دەبێت، لەو میواندارییەدا مەلا مستەفا پێشنیاری ئەوە دەکات عەبدولڕەحمان بگەڕێتەوە باشووری کوردستان و درێژە بە خەبات لە دژی ڕژێمی شا بدات، ئەمیش قبووڵی دەکات. جارێکیتر ژیان لە بەغدا بەشێوەی فەرمی لە ساڵانی 1959و 1960 دەست پێدەکاتەوە، لێنا لەوەزارەتی نیشتەجێ‌ کردن لە بەغدا کاردەکات و دواتریش بەهۆی کاری حیزبی هاوسەرەکەیەوە جارێکیتر ڕودەکەنەوە پراگ.
ساڵی 1968 لەکاتێکدا بۆ خەباتکارانی کوردی ڕۆژهەڵات ساڵێکی سەخت و دژوار دەبێت، بەهاری پراگیش لەدوری 2000 کیلۆمەتر لە کوردستان لەژێر پۆستاڵی سوپای پەیمانی وارشۆ تێکدەشکێنرێت. دوای ئەو کارەساتە، ئیتر لێناو عەبدولڕەحمان دڵیان لەپراگ هەڵدەکەنرێ‌ و جارێکیتر دەگەڕێنەوە بەغدا، عەبدولڕەحمان لە1970ەوە تا 1974 لەوەزارەتی پلاندانانی ئێراق کاردەکات و هاوکاتیش بەسکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵدەبژێردرێت، دواتر دەگەڕێنەوە بۆ پراگ و لە ساڵی 1976ەوە بەهۆی گوشاری پۆلیسی نهێنی چیکوسلۆڤاکیاوە ڕودەکەنە پاریس و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبن، دوو کچەکەشیان دەچنە سوید.
لێنا دوای ڕووخانی ڕژێمی شا دەگەڕێتەوە کوردستان و لە نزیکەوە لەگەڵ‌ تراژیدیا و کوێرەوەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ژنە داماوەکانی دەژی، لەو کاتانەدا هەست بەخەمبارییەکی زیاتر دەکات کە عەبدولڕەحمانی هاوسەری خۆی لێ دوور دەگرێت و هەموو کاتی خۆی بۆ کاری حیزبی تەرخان دەکات و لێنا بۆ تەنیایی بەجێدەهێڵێت، سەرەنجام لێنا دەگاتە تینی و بڕیاری جیابوونەوە دەدات و لەیەکتر جیادەبنەوە و دەگەڕێتەوە پاریس.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览16,008
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە- 10-03-2023
相关文件: 9
挂钩项目: 15
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1933
Date of Death: 10-03-2023 (90 年份的)
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: France
Education level: No specified T4 553
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 85: Czech Republic
Place of Residence: Diaspora
人键: Kurdolog的
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 03-11-2009
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):09-03-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览16,008
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.269 KB 11-03-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.18 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,999
图片 106,359
书籍 19,330
相关文件 97,305
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!